
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، لە پەیامێکدا بەناوی خۆی و کۆمیسیۆنەکەوە، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵ8 دەکات و بە "پشت و پەنای خەڵکی لێقەوماو و مافخوراوی هەر چوار پارچەی کوردستان" ناوی دەبات.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "شانازییە بۆ کەناڵ 8 کە داکۆکیکاری ڕاستەقینەی ماف و داخوازییەکانی خەڵکە و هەمیشە گەیەنەری ڕاستی هەواڵ و پەیامە ڕاستەکانە."
سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ ستایشی کاریگەریی کەناڵەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە: "کەناڵ 8 بەو تەمەنە کەمەوە سەلماندی، کە وشەی ڕاست و ڕەوان هێزی خۆی هەیە و گەیاندنی کۆژانەکانی خەڵک بەهای تایبەتی هەیە."
