
قەیرانی بەنزین و گرانیی نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
لە هەولێر نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین 100 بۆ 150 دیناری خراوەتە سەر.
لەنێوان شارەکانیشدا جیاوازییەکی زۆر لە نرخەکاندا هەیە.
ئەو قەیرانەی لە وەرزی هاوینەوە دەستی پێکردووە، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ بەسەر وەرزی پایزدا هێشتا بەردەوامە و جیاوازیی نرخەکان لەنێوان پارێزگاکاندا زیاتر دەبێت.
لە شاری دهۆک نرخەکان بە بەرزی ماونەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە دابەزینیان ڕووینەداوە:
نۆرماڵ: 1395 دینار.
موحەسەن: 2500 دینار.
سوپەر: 2750 دینار.
لە هەولێر جگە لە سەرهەڵدانی قەیرانی کەمیی بەنزین، نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین بە بڕی 100 بۆ 150 دینار بەرزبووەوە:
نۆرماڵ: 1475 دینار.
موحەسەن: 2350 دینار.
سوپەر: 2650 دینار.
لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ماوەی مانگێکە نرخی بەنزین بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیرە:
سلێمانی: نۆرماڵ بە 1115 دینار، موحەسەن بە 1750 دینار، سوپەر بە 1900 دینار.
هەڵەبجە: نۆرماڵ بە 1115 دینار، موحەسەن بە 1650 دینار، سوپەر بە 1900 دینار.
ناجێگیری و بەرزیی نرخی بەنزین لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین بڕیار بۆ دابەزاندنی نرخەکەی دەرچوون، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
پاڵاوگەى فۆکس: ڕۆژانە نزیکەى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەھێنین
لە هەولێر نرخى بەنزین بۆ هەرسێ جۆرەکە 100 بۆ 150 دینارى چووەسەر
لە هەولێر بەنزین بە دەبە دەفرۆشرێت..لە پاڵاوگە نایاساییەکان بەرهەم دەهێنرێت