حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى کارەبا بە مەتر دەپێوێت

حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى کارەبا بە مەتر دەپێوێت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • کارەبا لەسەر دانیشتووانی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان بە مەتر هەژمار دەکات.

  • حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى جیاوازى لە نرخى پارەى مۆلیدەى شارەکان دەکات.

  • هیچ وادەیەک بۆ ئاساییبوونەوەى دۆخى کارەبا دیارینەکراوە و تەنیا شەش کاتژمێر کارەباى نیشتمانى هەیە.


حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى، لە نووسراوێکدا کە ڕێکەوتى 15ـى ئەم مانگەى لەسەرە، داوای کردووە لە کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان، پارەى کارەباى مۆلیدە بە مەترى یەکە نیشتەجێبووەکان هەژمار بکرێت.


ناوەڕۆکى نووسراوەکە کە بۆ وەزارەتى کارەبا ڕەوانە کراوە:

  • کارەبا بە مەتر لەسەر دانیشتووانی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان هەژمار بکرێت.

  • کرێى مانگانە بەرامبەر هەر مەترێکى چوارگۆشە بێت لەسەر هاونیشتمانییان.

لە نووسراوەکەدا لیستێکیش هاوپێچ کراوە کە نرخەکان لەخۆدەگرێت، بەمجۆرە:

  • نرخى پاڵپشتیى مانگانەى مۆلیدە بۆ شوقەیەکى 100 مەترى لە هەولێر و دهۆک 20 هەزار و لە سلێمانى و هەڵەبجە حەوت هەزار دینارە.

  • بۆ شوقەیەکى 101 تاوکو 150 مەترى لە هەولێر و دهۆک 29 هەزار و لە سلێمانى و هەڵەبجە 10 هەزار دینارە.

  • شوقەى 151 تاوەکو 200 مەترى لە هەولێر و دهۆک 39 هەزار و لە سلێمانى و هەڵەبجە 13 هەزار دینارە.

  • بۆ شوقەى زیاتر لە 200 مەترى، لە هەولێر و دهۆک 48 هەزار و لە سلێمانى و هەڵەبجە 16 هەزار دینارە.

حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى بەپێویستیشى دەزانێت ڕێکارى پێویست بگیرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دۆخی کارەبا لە سلێمانی؛ 6 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی و 11 کاتژمێر مۆلیدە هەیە

وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا لە 1000 مێگاوات بۆ 1500 مێگاوات بەرز کرایەوە

جەبار حسین

Thu Nov 19 2026

Loading related news...