
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی پیاوێک لەماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە دوای توێکاری، دەرکەوتووە سێ رۆژە گیانیلەدەستداوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لەگەڕەکی زەرگەتە تەرمی پیاوێکی تەمەن 43 ساڵ دۆزراوەتەوە و دوای ئەوەی براوەتە پزیشکیی دادی و توێکاری بۆ کراوە، دەرکەوتووە، سێ رۆژە گیانیلەدەستداوە.
جەختیشیکردەوە، "پیاوەکە هیچ شوێنەواری فیشەک یان لێدانی بە جەستیەوە نەبووە و بە قەدەری خوا مردووە و نەخۆشی شیزۆفرینیای هەبووە".
گوتیشی، پیاوەکە بەتەنیا ژیاوە و کە مردووە کەس ئاگای لێی نەبووە، دوای ئەوەی بۆنەکەی بڵاوبووەتەوە دراوسێکانی چوونەتە ماڵەکەوە، ئەوانیش کەسوکارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە.
