عەلی زەیدی: حکومەت پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • عەلی زەیدی ڕایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەلی زەیدی دەشڵێت، کاردەکەین بۆ گەشەپێدانی ئابووریییەکی پێشکەوتوو بۆ عێراق.


سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ دیدارێکدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گفتوگۆی لەبارەی پرسەکانی خزمەتگوزارییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای بودجەی کرد.


عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:

  • حکومەت لە مانگەکانی ڕابردوودا توانیویەتی ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی گەورە ببێتەوە.

  • بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی، ڕاوەدوونانی تێوەگلاوان و وشککردنی سەرچاوەکانیان.

  • چارەسەرکردنی دۆسییە ئابوورییەکان لە ڕێگەی پەرەپێدان و چالاککردنی داهاتە نەوتییەکان دەبێت.

  • پلانێکی گەورە داڕێژراوە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە ئامانجی بەهێزکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت و پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی گەشەپێدان.

عەلی فالح زەیدی داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی خۆیان بە شێوەیەکی کاریگەر بگێڕن و بەشدار بن لە پەسەندکردنی ئەو یاسا گرنگ و بنەڕەتییانەی کە وڵات پێویستی پێیەتی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

زانیاریى نوێ؛ پشکی هەرێمى کوردستان زیاددەکرێت و هێڵە سوورەکانیش دیاریدەکرێن

کەناڵ8

Tue Nov 03 2026

Loading related news...