یەکێتى: بەشدارى کۆبوونەوەى سبەى پەرلەمان ناکەین؛ داوادەکەین هیچ لایەنێک بەشدارى نەکات

لۆگۆى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان.
لۆگۆى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان.

پووختەى هەواڵەکە

  • یەکێتى نیشتمانیی کوردستان لە بارەى کاراکردنەوەى پەرلەمان ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە.

  • یەکێتى: کۆبوونەوەکەى سبەى هەوڵێکە بۆ سەپاندنى فەرزى ئیرادەى لایەنێک.

  • یەکێتى: بەشدارى کۆبوونەوەکە ناکەین.


یەکێتیی نیشتمانى کوردستان، لە بارەى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا، ئاشکرایکردووە، هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان ئاگادارن، کە سبەی چوارشەممە، 4ـى تشرینى دووەمى 2026، دەنگۆی بە نایاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان هەیە.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکە:

  • ئێمە لە باوەڕی قوڵمان بە بنەماکانی سەروەری یاسا و سازانی نیشتیمانی.

  • باوەڕمان وایە ئەم کۆبوونەوەیە، نا یاساییە.

  • دوورە لە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە.

  • هەوڵێکە بۆ سەپاندنی فەرزی ئیرادەی لایەنێک.

  • هاونیشتمانییان و تەواوی هێزە سیاسییەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئێمە وێڕای بەشداریی نەکردنمان.

  • ڕوو دەکەینە هەر دڵسۆز و هێزێکی نیشتیمانی، کە خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانییەتی، بەشداریی نەکات.

  • بە دڵنیاییەوە کاتێک دانیشتنی پەرلەمان سەنگی دەبێت، کە سازانی نیشتمانی لەسەر بێت.

  • هەموو لایەنە هەڵبژێردراوەکان بە ئیرادەی ئازاد و دیموکراسییانە بەشداریی تێدابکەن.

  • چونکە ئەگەر بنەمای دیموکراسی ئەوەبێت، کە بەکڕین و هەڕەشە و فشاری دەروونی کاریگەری بخرێتە سەر بڕیارەکانی پەرلەمانتاران.

  • ئەوە لەو چوارچێوە کارتۆنییەدا، دان بە هیچ پەرلەمان و حکومەتێک نانێین، کە دەرئەنجامی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

فراکسیۆنی پارتی داوای تەواوکردنی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەکات

پەرلەمانێک کە پارتی تیایدا باڵادەست نەبێ؛ شەرعییەتی لە دەستداوە!!!

سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى کوردستان: بانگەوازی کۆبوونەوەی پەرلەمان هیچ پەیوەندى بە ئێمەوە نییە

Loading related news...