
ڕایانا یەکەم ژن بوو لەناو ڕیزەکانی سوپای ئۆکرانیا بەشداری لە بەڕێوەبردنی درۆنە سەربازییەکان کرد.
پێشتر گوتبووى لەپێناو ئایندەی کوڕەکەیدا چەکی هەڵگرتووە.
جەنگى ئۆکرانیا و ڕووسیا بەردەوامە و بەشێک لەوانەى چەک هەڵدەگرن پسپۆڕى و حەزى دیکەیان هەیە.
ڕایانا، پێش هەڵگیرسانی جەنگ وەک ڕاهێنەری وەرزشیی بۆکسێن کاری دەکرد و دایکی منداڵێک بوو، لە ساڵی 2024 بڕیارێکی چارەنووسسازى دا و ڕووى لە بەرەکانی جەنگ کرد.
ڕایانا پەیوەندی بە کەتیبەی شێخ مەنسووری چیچانییەوە دەکات کە لەپاڵ سوپای ئۆکرانیادا دەجەنگن.
دەبێتە تەنیا ژن لەناو ڕیزەکانی ئەو کەتیبە سەربازییەدا.
ڕایانا تەنیا لە سەنگەردا نەبووە، بەڵکو بەشداری لە چەندین ئەرکی هەستیاری سەربازیدا کردووە، لەوانە بەڕێوەبردنی درۆنەکان.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، کەتیبە سەربازییەکە بە فەرمی ڕاگەیاند کە ڕایانا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی قورسی سەربازیدا لە هەرێمی دوونتێسک کوژراوە هەواڵێک کە شەپۆلێکی گەورەی غەمگینی و هاوسۆزیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کرد و دەستبەجێ هەڵمەتی کۆمەک و هاوکاری بۆ پشتیوانیکردنی خێزانەکەی دەستیپێکرد.
خوشک و کەسوکاری ڕایانا:
گەورەترین هانـدەری ڕایانا بۆ چوونە ناو جەنگەوە ئەوە بووە کە هەمیشە گوتوویەتی: دەمەوێت کوڕەکەم لە وڵاتێکدا گەورە ببێت کە هیچ کات هەڕەشەی جەنگ و مەرگی لەسەر نەبێت.
پێشنیازە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ کیێڤ؛ دۆنباس بدەنە ڕووسیا و ببنە ئەندامی ناتۆ
