ڤانس: جەنگی ئەمریکا و ئێران درێژخایەن نابێت و ساڵی داهاتوو بڕیار لەسەر خۆبەربژێرکردنم دەدەم

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • جەی دی ڤانس ڕایگەیاند، جەنگی ئەمریکا و ئێران نابێتە جەنگێکی درێژخایەن.

  • ڤانس دەشڵێت، ساڵی داهاتوو بڕیار لەبارەی خۆبەربژێرکردن بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەدەم.



جەی دی ڤانس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە، "دوورنییە خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بەربژێر بکەم، هەرچەندە تائێستا بڕیارم نەداوە و ئەگەری هەیە لە ساڵی 2027 بڕیار لەوبارەیەوە بدەم".


ئەمە لەدوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ پێشتر پرسیاری لێکرا لەبارەی ئەو کەسانەی ئەگەری هەیە لە داهاتوودا شوێنی بگرنەوە، ترەمپ چەند ناوێکی هێنا بەبێ ئەوەی ڤانس لەناو ئەو کەسانەدا بێت و یەکەم کەسیش کە ترەمپ وەک جێگرەوەیەکی باش بۆ پۆستەکەی ناوی برد مارکۆ ڕوبیۆی وەزیری دەرەوەی ئێستا بوو، وتی، "پێموایە باشترین کەس ڕوبیۆیە".


جەی دی ڤانس لەبارەی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە دڵنیاییدا:

  • نامانەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران ببێتە جەنگێکی درێژخایەن.

  • بەدڵنیایی ناکۆکییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران نابێتە شەڕێکی بەردەوام.

  • بە ماوەیەکی زۆر بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم حکومەتە، شەڕ کۆتایی دێت.

  • ڕاستە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران مەترسییە بۆ سەر ئەمریکا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە 10 بۆ 15 ساڵ ئەم جەنگە بەردەوام بێت، تەنانەت بۆ دوو ساڵیش بەردەوام نابێت.

  • بەڵێ، ئێمە دەستکەوتی زۆر گرنگمان بەدەستهێناوە، لەوانە، لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و لاوازکردنی ئەو سوپا تەقلیدییەی لەو وڵاتە هەبوو.

پێشتر مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ئێرانەوە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی ناو گرووپی G7، ئەوەی ئاشکراکرد، کە دۆناڵد ترەمپ لەنێوان بژاردەی بەردەوامیی جەنگ و دانوستاندا، بژاردەی سێیەم هەڵدەبژێرێت کە خنکاندنی ئێرانە لە ڕێگەی گەمارۆی ئابوورییەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ داوا لە ڤانس دەکات سەرنج بخاتە سەر گەندەڵیی ناوخۆ نەوەکو دانوستان لەگەڵ ئێران

یەسنا ئومێد

Tue Nov 17 2026

Loading related news...