
کەشناسی هەرێمى کوردستان پێشبینیەکانى بۆ چەند ڕۆژى داهاتوو بڵاوکردەوە.
کەشناسی، ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.
باران بارین تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەری شەپۆلی باران بارین لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو ئێوارە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری شەپۆلی باران ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی دیکە دەکات لە سەنتەری پارێزگاکان نمەباران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت.
پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.
هەرچی کەشی سبەی دووشەممەیە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەوروهەوری تەواو دەبێت.
لەگەڵ نمە باران لە سەنتەری پارێزگاکان.
لە هەندێ کات ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی پچڕ پچڕ دەبارێت.
بەڵام کارگەرییەکەی کەمێک لاواز دەبێت.
لە سەرجەم ناوچەکان و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
شەپۆلی باران بارین لە سبەیەوە دەستپێدەکات.
تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە شەپۆلی باران دەستپێدەکات و لە ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە و لە زۆرینەی شارەکان لە نێوان 50 بۆ 60 ملیمەتر باران دەبارێت.