نەتانیاهوو فشار لە ترەمپ دەکات بۆ هێرشێکی خێرا و چڕ بۆ سەر ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • ترەمپ بیر لە خولێکی نوێی هێرشی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.

  • هێرشەکە چوار بۆ حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ترەمپ هێشتا نەگەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە دەستپێکردنی ئەو هێرشە، بەڵام بەردەوامە لە پێداچوونەوە بە زانیارییە هەواڵگرییە نوێیەکان، سەبارەت بە توانا سەربازییەکانی ئێران، لەوانەش هۆشدارییەکانی ئیسرائیل، کە ئاماژە بە بوژاندنەوەی توانای بەشێک لە جبەخانە مووشەکی و درۆنییەکانیان دەکات، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە بەرنامەکانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجیدا.


دووبەرەکى لە ئیدارەى ترەمپ

  • ئەم گفتوگۆیانە دووبەرەکیی قووڵییان لەناو ئیدارەی ترەمپ دروستکردووە.

  • سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردن لە هێرشێکی سەربازیی بەرفراوان دژ بە ئێران.

سەرچاوەکانی نیویۆرک تایمز ئاماژە بەوە دەکەن، نەتانیاهوو بەردەوامە لە فشارکردن لە واشنتن، بۆ ئەوەی پێکەوە هێرشێکی چڕ و پڕی ئاسمانی دژ بە ئێران ئەنجام بدەن، کە چوار بۆ حەوت ڕۆژ بخایەنێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ: ئێران بیر لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایلۆجی دەکاتەوە

ترەمپ: دانوستانەکان بەرەوپێش بچن هێرش ناکەینە سەر ئێران

Loading related news...