کەشناسیى هەرێمى کوردستان: بارانبارین تاوەکو سبەی ئێوارە بەردەوام دەبێت

ئارام قەرەداغی1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • کەشناسیى هەرێمى کوردستان: بارانبارین تاوەکو سبەی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

  • ئەمشە و باران بەشێوەى نمەباران لە باکوورى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کەشناسیى هەرێمى کوردستان پێشبینیکردووە، ئەمشە و بارانبارین بەشێوەى نمەباران لە باکوورى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە و لە کاتەکانى بەیانى زوو بگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورە بروسکە لە ئیدارەکانى سۆران و ڕاپەڕین و هەڵەبجە، سلێمانى، هەولێر، کەرکووک، گەرمیان.


پێشبینییەکانى کەشناسى:

  • بارانبارین بەشێوەى پچڕ پچڕ تاوەکو سبەى ئێوارە بەردەوام بێت.

لە هەرێمى کوردستان بەشێک لە جووتیاران چاوەڕوانى بارانى پەڵە دەکەن بۆ ئەوەى زەوییەکانیان دابچێنن، بەشێکى دیکەیان زەوییەکانیان بە وشکەوەردى داچاندووە و پشتیان بەو پەندەى پێشینان بەستووە کە دەڵێت" وشکە وەردى کە و لەسەر بەرد بیکە".

Loading related news...