
بوونی خوێن لە پیساییدا بەشێوەیەکی گشتی دەکرێت نیشانەی بوونی چەند نەخۆشییەک بێت لە کەسەکەدا، بەشێک لە هاونیشتمانییان کە خوێن دەبینن لە پیساییەکەیاندا تووشی دڵەڕاوکێ دەبن و دەڵێن '' تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووین'' ، د.سیروان حەمە شەریف، ڕاوێژکار لە نەشتەرگەریی گشتی، ڕێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات کە هەموو کاتێک بوونی خوێن لە پیساییدا، نیشانەی بوونی نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە و ئەو حاڵەتانە دەخاتەڕوو کە پێویستە هاونیشتمانییان تێیدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکەن.

پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت '' بوونی خوێن لە پیساییدا لە ئەم حاڵەتانەدا جێی مەترسییە''، لەوانە:

پزیشکەکە دەڵێت ''زۆرجار لە کەسانی گەنج ئەگەر خوێنەکە ڕەنگی سوور بێت و لەسەر پیساییەکە بێت، دەکرێت هۆکارەکەی بوونی مایەسیری یان درزی کۆم بێت، ئەگەر حاڵەتی بوونی خوێن لە پیساییەکە دووبارە بووەوە، پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات''.

