
''نەخواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی ڕیشاڵی و ريشاڵی ئاوی پێویست دوای نەشتەرگەریی ناسۆری کۆم دەبێتەهۆی دروستبوونی قەبزی و مەترسیی بۆ سەر برینی نەشتەرگەرییەکە دروست دەبێت ''
'' سەرکەوتنی نەشتەرگەریی ناسۆری کۆم بەندە بە پابەندبوونی چارەخواز بە ڕێنوێنییەکانەوە ''
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی چەند ڕێنوێنییەک سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ناسۆری کۆم بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.
ئەگەر چارەخواز بە ڕێکوپێکی ناوچەی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ناسۆری کۆم پاک نەکاتەوە و ڕێنماییەکانی پاکڕاگرتنی برینەکە جێبەجێ نەکات، پیسی و بەکتریا لە برینەکەدا کۆدەبنەوە و دەبنەهۆی هەوکردن.
نەخواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی ڕیشاڵی و ئاوی پێویست دوای نەشتەرگەریی ناسۆری کۆم، دەبێتەهۆی دروستبوونی قەبزی و مەترسیی بۆ سەر برینی نەشتەرگەرییەکە دروست دەبێت، فشارکردن لە کاتی چوونە توالێتدا زیان بە شانە تازە چاکبووەکان دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی کردنەوەی برینەکە.
بەشێک لە چارەخوازان هەر کە هەست دەکەن ئازارەکەیان نەماوە، سەردانی پزیشکەکەیان ناکەنەوە، لە کاتێکدا پێویستە پزیشک دڵنیا ببێتەوە کە برینەکە بە دروستی چاکبووەتەوە یان نا.
ناسۆری کۆم بریتییە لە دروستبوونی کرانەوەیەک لە نێوان ڕێڕەوی کۆم و پێستی دەرەوەی کۆم، هەندێکجار خوێن لە ئەم ڕێڕەوەوە دێتە دەرەوە، بۆ دەستنیشانکردنی ناسۆری کۆم سەرەتا پێویستە پزیشک چارەخوازەکە ببینێت و دواتر لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی سۆنەر و چەند پشکنینێکی دیکەوە حاڵەتەکە دەستنیشان دەکرێت.
قەبزی
مەترسیی تووشبوون بە ناسۆری کۆم لە پیاواندا زیاترە
تەسکیی کۆم
بوونی هەندێک نەخۆشی
جگەرەکێشان
شێوازی ژیانی ناتەندروست
خواردنی ناتەندروست
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

