د. دانا تەییب: گرژیی کۆڵۆن نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە!

زۆرجار هەموو پشکنینەکانی خوێن و سۆنەری چارەخوازەکە ئاسایین، بەڵام چارەخواز بەردەوام بەدەست ئاوسانی سک، ئازار و تێکچوونی جووڵەی ڕیخۆڵەوە دەناڵێنێت، ئەم نیشانانە نیشانەی گرژیی کۆڵۆنن
زۆرجار هەموو پشکنینەکانی خوێن و سۆنەری چارەخوازەکە ئاسایین، بەڵام چارەخواز بەردەوام بەدەست ئاوسانی سک، ئازار و تێکچوونی جووڵەی ڕیخۆڵەوە دەناڵێنێت، ئەم نیشانانە نیشانەی گرژیی کۆڵۆنن

پووختەی هەواڵەکە

  • '' گرژیی کۆڵۆن نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە، بەڵکو هەستیارییەکی زۆری ڕیخۆڵەکانە بەرامبەر بە فشاری دەروونی، دڵەڕاوکێ و هەندێک جۆری خواردن''

  • '' نیشانەکانی گرژیی کۆڵۆن بریتین لە: ئاوسانی سک، ئازار و تێکچوونی جووڵەی ڕیخۆڵە ''


پسپۆڕێکی هەرس و جگەر، چەند زانیارییەک سەبارەت بە گرژیی کۆڵۆن بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.


د. دانا تەییب، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، سەبارەت بە گرژیی کۆڵۆن، دەڵێت:

زۆرجار هەموو پشکنینەکانی خوێن و سۆنەری چارەخوازەکە ئاسایین، بەڵام چارەخواز بەردەوام بەدەست ئاوسانی سک، ئازار و تێکچوونی جووڵەی ڕیخۆڵەوە دەناڵێنێت، ئەم نیشانانە نیشانەی گرژیی کۆڵۆنن.

گرژیی کۆڵۆن چییە؟

گرژیی کۆڵۆن نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە، بەڵکو هەستیارییەکی زۆری ڕیخۆڵەکانە بەرامبەر بە فشاری دەروونی، دڵەڕاوکێ و هەندێک جۆری خواردن، کە کار دەکەنە سەر شێوازی گرژبوونی ماسولکەکانی ڕیخۆڵە.

لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت؟

د. دانا تەییب دەڵێت: ئەگەر ئەم نیشانانە بوونەهۆی تێکدانی ژیانی ڕۆژانەی چارەخوازەکە یان ئەگەر نیشانەکان دابەزینی کێشی جەستە یان بوونی خوێنی لەگەڵدا بوون، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، تاوەکو چارەخوازەکە لە نەبوونی نەخۆشیی دیکە دڵنیا ببێتەوە و پلانێکی خۆراکی و چارەسەری لەلایەن پزیشکە پسپۆڕەکەوە بۆ دابنرێت.

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

لە چ کاتێکدا باکردن و ئازاری سک مەترسیدارە؟ | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Mon Nov 23 2026

Loading related news...