ماوەى چەند ڕۆژێکە شەپۆلەکە پارێزگاکانى باکوورى کوردستانى گرتووەتەوە.
لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما بۆ خوار سفرى سیلیزی دابەزیوە.
لە ڕۆژی چوارشەممەوە شەپۆلی بەفربارین ڕووی لە پارێزگای قەرس کردووە و بەهۆیەوە، پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سیلیزی دابەزیوە و شەپۆلی بەفربارینەکە، پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، وان، ئەردەخان، ئەرزنجان و ئەرزڕوومیشی گرتووەتەوە.
لە بەرزاییەکانی وان بەهۆی زۆری بارینى بەفرەوە، بەشێک لە ڕێگەکان بۆ ماوە چەند کاتژمێرێک داخران.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، تاوەکو ڕۆژی دووشەممە بەفربارین لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، قەرس. ئاگری و ئەرزڕووم بەردەوام دەبێت.
سەرەڕای ئەو سەختییانەی بەفربارینەکە دروستیان دەکات، بەڵام دیمەنێکی ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە و بە درێژایی زستان، دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە ناوچە بەفرگرتووەکانی باکووری کوردستان دەکەن.