هاتوچۆی سلێمانی: لە 8ـی مانگەوە کامێراکانی ڕێگای دەربەندیخان – کەلار دەکەونەکار

کامێراکانی تیژڕەوی سەرپێچیی سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان تۆماردەکەن
کامێراکانی تیژڕەوی سەرپێچیی سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان تۆماردەکەن

پووختەی هەواڵەکە

  • بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە هەر سایدێکی ڕێگەی دەربەندیخان – کەلار 14 کامێرا دانراوە,

  • عەقید سامان عەلی دەشڵێت، بەدرێژایی ڕێگەکە کە 60 کیلۆمەترە 28 کامێرا دانراوە و لە 8ی مانگەوە دەکەونەکار.


هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە کەوتنە کاری کامێراکانی ڕێگای دەربەندیخان – کەلار بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەو ڕێگەیە دەکەوێتەکار.


کامێراکان دەکەونەکار

  • لە ڕۆژی 8ـی تشرینی یەکەمەوە واتە یەکشەممەی داهاتوو لەکاتژمێری 10ـی بەیانی، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگاکانی نێوان (دەربەندیخان – کەلار) دەکەوێتەکار.

  • سامان عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کامێراکان بەهەردوو ئاڕاستەکەوە دەکەونەکار و سەرپێچی تیژڕەویی تۆمار دەکەن.

  • لە هەر سایدێک 14 کامێرا دانراوە و بەکۆی ڕێگەکە کە بە درێژایی زیاتر لە 60 کیلۆمترە، 28 کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی دانراوە .

  • خێرایی ڕێگە پێدراویش 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

دووسایدکردنى ڕێگەى کەلار- دەربەندیخان کە بەشێکە لە ڕۆژەی دووسیادی سلێمانى - گەرمیان. ڕێگەکە بەڕێگەیەکى ستراتیجى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دادەنرێت و سەڕەراى بەستنەوەى سلێمانى بە ئیدارەى گەرمیان، هاوکات گەشتیارانى سنوورى پارێزگاى دیالە و دەروازەى پەروێزخان بۆ گەیشتنیان بە سلێمانى سوودى لێدەبینن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کامێراى چاودێرى تیژڕەوى لە ڕێگەى کەلار- دەربەندیخان دادەنرێت

Loading related news...