کەناڵ8 پێشنیازێکى نوێ بۆ یەکلاکردنەوەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجە ئاشکرا دەکات

پووختەى هەواڵ

  • ناکۆکییەکان لەبارەى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان بەردەوامن.

  • بۆ یەکەمجار پێشنیازێک بۆ چارەسەر دەخرێتەڕوو، بڕیارە شاندى دانوستانکار بیگەیێنێت بە بەغداد.

  • هەرێمى کوردستان دەیەوێت گۆڕانکارى گەورە لە ڕەشنووسى ماددەى 10ـى پڕۆژەیاساى بودجەى بکرێت.


بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى بە کەناڵ8 گەیشتووە، ناوەڕۆکى پێشنیازەکە ئەوەیە هەرێمى کوردستان ڕازی دەبێت بەوەى بەگوێرەى فۆڕمى خۆراک مامەڵەى لەگەڵ بکرێت و پشکى لە بودجەى گشتیى عێراق جێگیر بکرێت.


ناوەڕۆکى زانیارییەکانى کەناڵ8:

  • بەگوێرەى فۆڕمی خۆراک پشکى هەرێمى کوردستان دەگاتە 13%.

  • تاوەکو ئێستا پێشنیازەکە پێشکەشى بەغداد نەکراوە.

ناکۆکى لەسەر پشکەکە

حکومەتى فیدراڵ، پشکى هەرێمى کوردستانی لە ڕەشنووسەکەدا بە 12.7% جێگیر کردووە، لە بەرامبەردا، هەرێمی کوردستان داوا دەکات پشکەکەی بەرزبکرێتەوە بۆ 14.14%، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانی دوایین سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان مامەڵەى لەگەڵ بکرێت.

پەرلەمانتارانى کورد کە پێشتر کەناڵ8 قسەى لەگەڵ کردوون هۆشداریی دەدەن، لە مانەوەى بڕگەى خەرجیى کردارى لە بودجە، بۆچوونى ئەوان ئەگەر پشکى هەرێمى کوردستان لە خەرجیى کردارى دەرنەهێنرێت و دواى خەرجییەکانى سەروەرى و حاکیمە هەژمار بکرێت، کەمدەبێتەوە بۆ 6.1% کە نزیکەى 12 تریلیۆن و 800 ملیار دینارە، لەکاتێکدا هەرێمى کوردستان داواى 29 تریلیۆن دینارى کردووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دوایین زانیارییەکان لەبارەى ڕەشنووسى پڕۆژەیاساى بودجە و زیادکردنى پشکى هەرێمى کوردستان

کەناڵ8 ڕەشنووسى ماددەى 10ـى پرۆژەیاساى بودجە تایبەت بە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە

هەوڵێک بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لە ئارادایە

جەبار حسین

Mon Nov 02 2026

Loading related news...