
زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق کۆگاکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکانی بە شێوەیەکی ستراتیژی بۆ ماوەی ساڵێک و نیو مسۆگەر کردووە. بەپێی زانیارییەکان، ئاڵۆزییەکانی رێڕەوی بازرگانیی کەنداو هیچ مەترسییەکی کەمیی خۆراکی لە عێراق دروست نەکردووە، بەڵام بەردەوامیی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک پەیوەستە بە خەرجکردنی نەختینەی دارایی لەلایەن حکومەتەوە.
ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە کە بەردەوامی و ژمارەی بەشەخۆراکەکانی ئەمساڵ راستەوخۆ بەندە بە دابینکردنی نەختینەی دارایی پێویست. بریکاری وەزارەت روونیکردووەتەوە هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکو شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ بەروبوومی گەنم و مافی دارایی کۆمپانیاکانی دابینکەری ماددە خۆراکییەکان خەرج بکەن، بۆ ئەوەی دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگانە بۆ هاووڵاتییان تووشی هیچ وەستان و دواکەوتنێک نەبێت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق: گەنمی پێویستمان تاوەکو کۆتایی ساڵ هەیە
وەزارەتی بازرگانی عێراق: 42,500 تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر
وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی بەشەخۆراک بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە
