زیاتر لە یەک ملیۆن و 191 هەزار پارچە چەک تۆمارکراون

پووختەى هەواڵ

  • پڕۆسەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەتى بەردەوامە.

  • تۆمارکردنى چەکى بێ مۆڵەت یەکێکە لە ئامانجەکانى پڕۆسەکە.


فەریق سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیى عێراق ڕایگەیاند، هەفتەى ڕابردوو لیژنەى نیشتمانى بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت، هەشت هەزار و 731 پارچە چەکیان تۆمارکردووە و بەمەش کۆى ئەو پارچە چەکانەى کۆکراونەتەوە لە پرۆگرامى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت، گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 191 هەزار پارچە چەک.


دوایین زانیارییەکان لە زارى فەریق سەعد مەعنەوە:

  • یەک ملیۆن و 191هەزار و 441 پارچە چەک تۆمارکراون.

  • 11 ملیۆن و 191 هەزار و 809 تەقەمەنى جۆراوجۆرى سەربازیی تۆمارکراون.

  • 201 هەزار و 809 مووشەک و بۆمب، 18 هەزار و 180کەرەستەى تەقینەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.

  • بەردەوام لە هەوڵدا دەبین بۆ پاککردنەوەى شارەکان لە چەکى بێ مۆڵەت و کۆتاییهێنان بە دیاردەى چەکداریی لە دەرەوەى چوارچێوەى دەوڵەت.

  • داوا دەکەین هاوڵاتییان لەم هەنگاوە نیشتمانییە هاوکاریی حکومەت بکەن.

بەشێکى سەرەکیی بەرنامەى کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى کۆکردنەوەى چەکە لە دەستى دەوڵەت، هەفتەى ڕابردوو هێزەکانى پاراستنى شنگال خرانە چوارچێوەى هێزە فەرمییەکانى عێراق و دوا وادەش بۆ گرووپە چەکدارەکان، بۆ ئەوەى چەکەکانیان ڕادەست بکەن، مانگى حوزەیرانى داهاتووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە ئەیلولی 2023ـەوە 580 هەزار پارچە چەک لە عێراق تۆمارکراون

عەلى زەیدی: پێنج گرووپ ڕازیی بوون چەک ڕادەست بکەن

عەلی زەیدی لەنێوان گۆڕانکاریی پۆستە باڵاکان و فشاری گرووپە چەکدارەکاندا

Loading related news...