ئەندامێکی لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەران ڕایگەیاند، عێراق بەنیازە لە پرۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2027 قەرز بکات.
بڕى قەرزەکە 16تریلیۆن دینارە و بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانە.
جەمال کۆچەر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، قەرزەکەى عێراق زۆرینەى بۆ بودجەى سیادییە و بودجەى هەرێمى کوردستانیش دواى دانانى بودجەى سیادى جیادەکرێتەوە.
ڕێگەى وەرگرتن و دانەوەى قەرزەکە دیارییکراوە.
بەگوێرەى پشکى هەرێمى کوردستان شێوازى دانەوەى قەرزەکەى دیاریی دەکرێت.
ئەو بڕەى دەکەوێتە ئەستۆى هەرێمى کوردستان زۆر نییە.
عێراق بە گشتى 116 تریلیۆن دینار قەرزارە، ئەمە قەرزە و لە بانکەکان کراوە.
جگە لەوەى 92 تریلیۆن دینار پابەندیی بەڵێندەر و وەبەرهێنەران قەرزارە و پابەندییە لەسەر حکومەت کە دەبێت بدرێتەوە.
بەکۆى بەگشتى، عێراق 208 تریلیۆن دینار قەرزارە.
پاش دابەزاندنى بەهاى دینارى عێراقى، عەلى زەیدى لە ئەنجوومەنى نوێنەران گوتى، ئەگەر بەهاى دایناریان دانەبەزاندایە ئەوا دەبوو عێراق بکەن بەژێر قەرزێکى زۆرەوە، کە خۆى ئێستا 208 تریلیۆن دینار قەرزارە.
