
حکومەتی عێراق، ڕەتیدەکاتەوە نیازی قەرزکردنی 16 تریلیۆن دیناریان لە چەند وڵاتێک هەبێت.
سیاسەتی حکومەت لەسەر بنەمای بەکارهێنانی داهاتەکانە بۆ پشتگیریکردنی خەرجییە گشتییەکان.
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕاگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە نیازی عێراق دەکەن بۆ قەرزکردنی 16 تریلیۆن دینار لە سعودیە و ئەڵمانیا و قەتەر بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، دوورن لە ڕاستییەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی ئێستای هەناردەکردنی نەوت، پێویست بەهیچ جۆرە قەرزێک ناکات.
حکومەت سیاسەتێکی ئابووریی دەگرێتەبەر لە ڕێگەى تەرخانکردنی وردی داهاتەکانی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی خەرجییە گشتیەکان و دابینکردنی پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت.
هەروەها زیادبوونی قەبارەی هەناردەکردنی نەوت بەشدار بووە لە بەرزکردنەوەی داهاتەکان.
حکومەت پابەندە بە جێبەجێکردنی سیاسەتی ئابووریی خۆی، کە گرنگی بە زۆرترین سەرچاوە داراییە بەردەستەکان دەدات .
دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە خەرجییە گشتیەکان پشتگیری دەکرێن و پێداویستییە داراییەکان دابین دەکرێن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
