
ئەم هەفتەیە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە هەریەک لە وڵاتەکانی بەحرەین و کوەیت.
لەکۆبوونەوەکانیدا پرسە گرنگ و هاوبەشەکانی نێوانیان دۆخی ئەمنی و سنوورە ئاوییەکان تاوتوێ دەکرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 بڕیارە ئەم هەفتەیە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی هەریەک لە بەحرەین و کوەیت بکات، لەسەردانەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەک لە وەزیری دەرەوە و وەزیری کارەبا و جێگرێکی لەگەڵدا دەبێت.
لەسەردانەکەدا زەیدی لەگەڵ وڵاتی کوەیت تاوتوێی پرسی هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان دەکەن.
لەوانە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکان لەنێوان دوو وڵاتەکە.
دۆسیەی بەندەری موبارەک و کاریگەری لەسەر بەندەری فاو .
لەگەڵ دۆسییەی ئەمنی و گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچەکە.
لە بەحرەینیش باس لە دۆخی پێکهاتەی شیعە و وەستاندنی دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی هەڕەمەکی لەدژیان و جەختکردنەوە لەسەر هێواربوونەوە و گرەنتی سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەکە.
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 23ـی تەمموز سەردانی ئێرانی کرد، لە 28ـی تەمموز سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە، دواتر لە 14ـی تشرینی یەکەم سەردانی سعودیەی کرد، لە 26ـی تشرینی یەکەمیشدا سەردانی ئوردنی کرد و لەگەڵ شا عەبدوڵا کۆبووەوە، لە 28ـی هەمان مانگیشدا سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا کۆبووەوە.
