چۆڵکردنی شاری ئۆلێشکیی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا دەستیپێکرد

ئاڵای ڕووسیا و ئەمریکا و ئۆکرانیا
ئاڵای ڕووسیا و ئەمریکا و ئۆکرانیا

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتوون لەسەر چۆڵکردنی شارێکی سنووریی

  • بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕایانگەیاند،ئەمڕۆ بەشێک لە پرۆسەی بردنە دەرەوەی دانیشتووانی شاری ئۆلێشکی دەستپێدەکات.

  • شاری ئۆلێشکی دەکەوێتە هێڵی پێشەوەی جەنگ و لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیادایە.


بەگوێرەى ڕاپۆرتە میدیاییەکان و گوتەی بەشێک لە دانیشتووانی پێشووی شارەکە، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیاوە، دانیشتووانی ئۆلێشکی ڕووبەڕووی کەمیی خۆراک، ئاو و دەرمان بوونەتەوە و بە دەست بارودۆخێکی سەختی گوزەرانەوە ناڵاندوویانە.


دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا

  • ڕۆژی هەینی بەرپرسانی مۆسکۆ و کیێڤ گەیشتنە ئۆلێشکی بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە.

  • دەیڤد ئاراخامیا، دانوستانکاری ئۆکرانی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "پرۆسەی ڕزگارکردن و دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان دەستی پێکردووە".

  • یاننا لانتراتۆڤا، بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە ڕووسیا، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا کۆمەڵێک خەڵک دەردەکەون کە چاوەڕێی سەرکەوتنن بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکان دەکەن.

  • بەشێک لە دانیشتووانی شارەکە بەرەو ناوچەکانی ڕووسیا و بەشێکی دیکەیان بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کیێڤ دەگوازرێنەوە.

  • هاوکات هەندێک لە دانیشتووانی شارەکە بڕیاریان داوە بمێننەوە، ئەگەرچی دەکرێت شەڕ دەست پێبکاتەوە.

لە سەرەتای ململانێکەوە، ژمارەی دانیشتووانی ئۆلێشکی لە 24 هەزار کەسەوە، بۆ نزیکەی دوو هەزار کەس کەمی کردووە.

ئەم ئاگربەستە کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکاوە ڕاگەیەندرا، بڕیارە ئێوارەی یەکشەممە کۆتایی پێبێت و درێژترین وەستانی شەڕە لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کۆشکی کریملن: مانگی داهاتوو لە ئەبوزەبی گفتوگۆ سێ قۆڵییەکان دەستپێدەکەنەوە

شێوە عومەر

Fri Oct 30 2026

Loading related news...