پارتى بەڵێنى وەزارەتێکی بە سۆسیالیست داوە

پووختەى هەواڵەکە

  • زانیاریى نوێ لەسەر بەشداریکردنى کوڕەکەى کاکە حەمە بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان.

  • وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دەدرێت بە کوڕەکەى محەممەدى حاجى مەحموود.


بە گوێرەى زانیارییەکان کە لە پارتى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دەست کەناڵ8 کەوتووە، پارتى دیموکراتى کوردستان، بەڵێنى بە محەممەد حاجى مەحموود، سەرۆکى پارتى سۆسیالیست داوە، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بدات بە ڕێبین محەممەد مەحموودى کوڕی، تاوەکو بەشدارى کاراکردنەوەى پەرلەمان بکات.


پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان:

  • بەڵێنى پۆستى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ئاستى باڵاى پارتى ڕاستەوخۆ دراوە بە کاکە حەمە.

بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان:

  • هەریەک لە پارتى سۆسیالیست و حیزبی شیوعى و زەحمەتکێشان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا.

  • کورسییەکى پەرلەمانیان مسۆگەر کرد و ڕێبین محەممەد مەحموود بوو بە پەرلەمانتار.

بە گوێرەى زانیارییەکان، ڕێککەوتنێکى نوێ لە نێوان محەممەد حاجى مەحموود، سکرتێرى پارتى سۆسیالیست و کاوە مەحموود، سکرتێرى پێشووى حیزبى شیوعى واژۆ کراوە، بە گوێرەى ڕێککەوتنەکە، پارتى سۆشیالیست بەشداریى حکومەت دەکات و کەسێک لە حیزبى شیوعى دەبێت بە پەرلەمانتار.

بە گوێرەى ئەنجامەکانیش، پاش ڕێبین محەممەد، عوسمان زیندانى دەنگى دووەمى لیستەکەیە و دەچێتە شوێنى پەرلەمانتارەکەى سۆسیالیست.

Loading related news...