تەرمى هەریاد و مێلا گەڕێنرایەوە

تەرمى هەریاد و مێلا گەڕێنرایەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • منداڵەکان لەگەڵ دایک و باوکیان بەنیاز بوون کۆچ بۆ ئەورووپا بکەن.

  • 14 ڕۆژ لەمەوبەر لە تورکیا خنکابوون.

  • لەسەر ئەرکى نووسینگەى قوباد تاڵەبانى تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە.


بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی تەرمی هەریادی 10 ساڵ و مێلای پێنج ساڵ گەڕێنرانەوە هەولێر، کە لە ڕووداوی نقومبوونی بەلەمەکەیان لە ڕووباری مەریج لە تورکیا لەگەڵ برا گەورەکەیان خنکابوون، لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بە خاک دەسپێردرێن.


هەرێم محەممەد باوکی منداڵەکان:

  • سوپاسی نووسینگەی جێگرى سەرۆکوەزیران و دەزگای لووتکە دەکەم بۆ گەڕاندنەوەی تەرمى منداڵەکان.

  • فشارەکان لە تورکیا بەردەوام بن بۆ دۆزینەوەی تەرمی هەستیاری 12 ساڵ.

  • بۆ ئەوەی لە تەنیشت خوشک و براکەی بە خاکی بسپێرێن.

هاوکات دەزگای لووتکە کە گرنگی بە پرسی کۆچ و پەنابەران دەدات و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە ڕاسپێردرا بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی دوو منداڵەکە، جەختیکردەوە، هەوڵەکانی گەڕان لە ڕووباری مەریجی تورکیا بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵی سێیەم.

ڕۆژى 14ـى ئەم مانگە بەلەمێکى کۆچبەران بە هەشت سەرنشینەوە کە پێنجیان ئەندامى یەک خێزان بوون، نقومبوو، سێ منداڵى ئەو خێزانە خنکان و دایک و باوکیان و سێ سەرنشینى دیکەى بەلەمەکە ڕزگاریان بوو.

ڕۆژى 16ـی مانگ، تەرمى یەکێک لە منداڵەکان بە ناوی (هەریاد) دۆزرایەوە و ڕۆژی 17ـی مانگیش تەرمى دووەم (مێلا )منداڵیان دۆزرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرەڕای تێپەڕینی 14 ڕۆژ، تەرمی هەستیار کە لەدایکبووی 2014ـە نەدۆزراوەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کۆچە تراژیدییەکەی خێزانەکەى سلێمانی؛ تەرمی دووان لە منداڵەکان دەگەڕێنرێتەوە

Loading related news...