وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لێکتێگەیشتنەکانى شنگال ڕەتدەکاتەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • هێزەکانى یەبەشە لە ڕۆژانى ڕابردوودا تێکەڵاوى هێزە عێراقییەکان بوون.

  • چیاى شنگال و ناوچەکە ڕادەستى هێزە عێراقییەکان کراوە.

  • بۆ ڕێککەوتنەکە پرس بە هەرێمى کوردستان نەکراوە.

  • تێکەڵاوبوونى یەبەشە بە هێزە عێراقییەکان درێژکراوەى پرۆسەى ئاشتیی تورکیایە.


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو لێکتێگەیشتنانە دەکات کە حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆخی شنگال ئەنجامیداون و دەڵێت" بەشێوەیەکی تاکلایەنە و بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراون".


وەزارەتى ناوخۆ:

  • هەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە، پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی شنگالە کە لە تشرینی یەکەمی 2020 بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کراوە.

  • بە بیر هەموو لایەکیش دێننەوە کە شنگال و چیای شنگال بە خوێنی ئاڵی 500 شەهید و 3000 برینداری پێشمەرگە ئازاد کراوە.

  • دەبێت ڕێز لەو قوربانی و تێکۆشانە بگیرێت.

  • سەپاندنی واقیعێکی ئەمنی و کارگێڕیی نەخوازراو لە دەرەوەی دامەزراوە شەرعییەکان، دۆخی دەڤەرەکە ئاڵۆزتر دەکات و پرۆسەی ئاساییکردنەوە لەباردەبات.

  • تاکە ڕێگەچارەی دروست، جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتننامەی شنگالە.

  • داوا لە حکومەتى فیدراڵ دەکەین، پابەندی ڕێککەوتننامەی شنگال و سەرجەم ڕێککەوتنە سیاسی و بەرنامەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی فیدرال بێت کە لە بوارەکانی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەدا کراون.

  • ئەگەر جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنانە ئەستەمە، با بگەڕێنەوە بۆ ڕا و ئیرادەی خەڵکی شنگال بەتایبەتی ئێزدییەکان.

  • کێیان پێ باشە و چییان پێ باشە با بڕیاری لەسەر بدەن و هەمووان پابەند و پشتیوان بن بۆ هەڵبژاردەکەیان.

ڕاگەیێنراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ هاوکاتە لەگەڵ پرۆسەى تێکەڵکردنى یەکینەکانى بەرخۆدانی شنگال بە دامەزراوە ئەمنییەکانى حکومەتى عێراق.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کەناڵ8 دەچێتە ناو تونێلەکانى هێزەکانى یەبەشە لە چیای شنگال

ئەمڕۆ 2500 ئەندامى یەبەشە لە شنگال دەچنە ناو هێزە ئەمنییەکانى عێراق

ئارام یوسف

Wed Oct 28 2026

Loading related news...