ڕێکخراوێکی ئەڵمانی: تورکیا ڕێگری لە گەڕانەوەی کورد بۆ ئەڵمانیا دەکات

ئاڵای تورکیا
ئاڵای تورکیا

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕێکخراوی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، ژمارەیەکی زۆر لەو کوردانەی سەردانی تورکیایان کردووە، بەهۆی قەدەغەی گەشتکردن ناتوانن بۆ ئەڵمانیا بگەڕێنەوە.

  • ئەو ڕێکخراوە داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد، هەنگاوی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە بنێت.


ڕێکخراوی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا ناسراو بە (کەی جی دی)ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لەو کوردانەی بە مەبەستی بەسەربردنی پشووەکانیان یان سەردانکردنی کەسوکاریان لە ئەڵمانیا یان وڵاتانی دیکەی ئەورووپاوە سەردانی تورکیایان کردووە، بەهۆی قەدەغەی گەشتکردن و جێهێشتنی تورکیا ناتوانن بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنەوە.


ڕاگەیێنراوی ڕێکخراوەکە:

  • ژمارەی ئەو حاڵەتانەی لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لێی ئاگادارکراونەتەوە، ڕووی لە زیادبوون کردووە.

  • ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکەش کەوتوونەتە هەمان دۆخەوە.

  • ئەو کەسانە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ تیرۆر" لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

  • داواکردنی بڕە پارەیەک کە بڕەکەی دەگاتە 10 هەزار یۆرۆ لەو کەسانەی قەدەغەی گەشتکردنیان بەسەردا سەپێنراوە بەمەبەستی هەڵگرتنی قەدەغەکە، ئەوانی زۆرتر نیگەران کردووە.

مەهمەت تانریڤەردی، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند: "مایەی قبوڵکردن نییە ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا لە مافەکانی وەک ئازادیی ڕادەربڕین و گردبوونەوە سوودمەند دەبن کاتێک سەردانی تورکیا دەکەن تەنیا لەبەر ئەو هۆکارە تاوانبار بکرێن".

هانا بۆ ئەڵمانیا دەبەن

ڕێکخراوەکە داوا لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکات، دەستبەجێ دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە پێشکەشبکەن.

داواش دەکرێت، باڵیۆزی تورکیا لە بەرلین بانگێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بکرێت و پشتگیری دیپلۆماسی بۆ ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی پێشکەشبکرێت و لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەش بکرێت کە باس لە داواکردنی پارە دەکەن.

هیچ ئامارێکی فەرمی سەبارەت بە ژمارەی ئەو کوردانەی لە ئەڵمانیا دەژین بەردەست نییە. هۆکارەکەشی ئەوەیە لە ئامارەکانی تایبەت بە دانیشتووانی ئەڵمانیا ڕەگەز و نەتەوە بە بنەما نەگیراوە بەڵکو هاوڵاتیبوون بە بنەما گیراوە.

کوردانی ئەڵمانیا

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی دامەزراوەی خزمەتگوزاریی میدیایی تێکەڵبوون کە کاری کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر کۆچ و کۆچبەران، لە ساڵی 2023دا نزیکەی 1.3 ملیۆن کورد لە ئەڵمانیا دەژین.

زۆرینەی کوردانی ئەڵمانیا لە باکووری کوردستانەوە چوونەتە ئەو وڵاتە. لە پاڵ ئەوەشدا، ژمارەیەکی بەرچاوی کورد لە سووریا، عێراق و ئێرانەوە کۆچیان بۆ وڵاتەکە کردووە. بەوشێوەیەش کورد یەکێک لە گەورەترین پێکهاتەکان لەنێو ئەو کەسانەی کۆچیان بۆ وڵاتەکە کردووە، پێکدەهێنێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نوێنەرى حکومەت لە فەڕەنسا: ڕەوەندى کوردى لە خۆپیشاندانەکان بەشدار نییە

محەمەد عەلی

Sat Oct 31 2026

Loading related news...