
سەرجەم سکاڵاکان لە سەرانسەرى عێراق لەسەر ڕۆژنامەوانان کشێنرانەوە.
یاسر مالیکى: ئازادی بیروڕا دەستکەوتێکى بەنرخە.
لە میانى سەردانێکى بۆ لقى کەرکووکى سەندیکاى ڕۆژنامەوانانى عێراق، یاسر مالیکى، وەزیرى ناوخۆى عێراق بڕیاریدا، بە کشانەوەى سەرجەم ئەو سکاڵا و داوا یاساییانەى دژى ڕۆژنامەوانان لە سەرتاسەرى عێراق تۆمارکراون.
ئازادی بیروڕا دەستکەوتێکى بەنرخە.
ڕاگەیاندن هاوبەشێکى سەرەکییە لە برەودان بە ئاسایش و سەقامگیرى.
دۆخى ڕۆژنامەوانان و ئەو ئاڵنگارییانەى ڕووبەڕووى ڕۆژنامەوانان دەبێتەوە تاوتوێکران.
باس لە شایستەبوونى رۆژنامەوانان کرایەوە لە وەرگرتنى زەوى نیشتەجێبوون.
ڕۆژى یەکشەممە، یاسر مالیکی وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە کەرکووک و لەگەڵ محەممەد سەمعانى پارێزگار و ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارێزگاکە کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ئەمنی شارەکە و دۆسیەی ئەمنی کرد.
لە عێراق دەستپێشخەرى بیمەى کۆمەڵایەتى بۆ ڕاگەیاندکاران دەکرێت
سەندیکاى رۆژنامەنووسان: میكانیزمی سكاڵا و دادگاییكردنی رۆژنامەوانان دیاریكرا
