هەیبەت حەلبوسی: ڕێگەنادەین دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتدا دروست بکرێت

هەیبەت حەلبوسی: ڕێگەنادەین دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتدا دروست بکرێت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق هەموو هەنگاوێکى پێچەوانەى دەوڵەت و دەستوور ڕەتدەکاتەوە.

  • حەلبووسى: ئەمڕۆ هیچ کەس و لایەنێک لەسەرووی یاساوە نییە.

  • پێویستە هەمووان پابەندی بڕیارەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بن.


هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سەرپەرشتی سێیەم کۆبوونەوەی لیژنەی پەرلەمانیی تایبەت بە بەداواچوون بۆ دۆسیەی بە قاچاخبردنی نەوت کرد و ڕایگەیاند، سەرجەم کەمتەرخەمییەکان دیاری دەکەن لە هەر پۆستێکدا بێت، نابێت هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی و چەکداری لەسەرووی یاساوە بێت.


ناوەڕۆکى قسەکانى حەلبووسى:

  • ئەوانەی پێشتر بە هۆی دۆخێکی تایبەتەوە چەکیان هەڵگرتووە و بەرگرییان لە وڵات کردووە، دەستخۆشییان لێدەکەین.

  • بەڵام قبوڵی ناکەن بە پێچەوانەی دەستوور و دەوڵەتەوە هەنگاو بنێن.

ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوێرەى زانیارییەکان، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکات و هەوڵ دەدرێت بە گفتوگۆ کەتیبەکانی حیزبوڵا جورفولسەخر چۆڵ بکەن.

پێشتر دوو سەرچاوەی حیزبوڵا کە قسەیان بۆ کەناڵ8 کردبوو، زەیدیان بە شکاندنی بەڵێنەکەی و پاشگەزبوونەوە لە ڕێککەوتنی سەروەری تۆمەتبار کرد و ڕایانگەیاند، بە فشاری ئەمریکا هەڵمەتی دژی حیزبوڵا دەستپێکردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

هەوڵی چوونەناوەوەی هێزە هاوبەشەکان بۆ جورفولسەخر دەدرێت و حیزبوڵشا کشانەوە ڕەتدەکاتەوە

ئارام یوسف

Tue Nov 17 2026

Loading related news...