
عەلی زەیدی کۆبوونەوەی حکومەتەکەی دەباتە نەجەف.
پێشتر کۆبوونەوەی حکومەتی عێراق لە دیوانییە ئەنجامدراوە.
بەیانی ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەجەف و بڕیارە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەو شارە بەڕێوەببات.
زەیدی گەیشتووەتە پارێزگای نەجەف بڕیارە لەو پارێزگایە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران بەڕێوەببات، بەبێ ئەوەى کارنامەى کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکرێت.
زەیدى بەدواداچوون بۆ بارودۆخی خزمەتگوزاری لە شارەکەدا دەکات.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نەجەف لەکاتێکدایە، پێشتر و لە ڕێکەوتی 9ـی ئەیلولی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا کۆبوونەوەکانی حکومەت بباتە پارێزگاکان و یەکێک لە کۆبوونەوەکانى حکومەتى لە پارێزگاى دیوانییە ئەنجامدا.
ئەوکات زەیدی ڕایگەیاند، ئامانجی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە شارەکانی دیکە جگەلە بەغدادی پایتەخت، بۆ ئاگاداربوونی مەیدانییە لە دۆخی خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی کێشەی ژێرخانی شارەکان و داواکارییەکانى هاوڵاتیان.
