
لیژنەکە پشکنین بۆ شوێنەکە ئەنجام دەدات.
لیژنەکە سەرپێچییەکانى دەستنیشان دەکات.
بە گوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى عێراقى، لیژنەیەکى دادوەری بە هاوەڵى لیژنەیەکى حکومی سەردانى شارۆچکەى جورفولسەخر لە پارێزگاى بابل دەکات لە بارەى دۆسییەى بە قاچاخبردنى نەوت و هاوکات پشکنین بۆ شوێنەکە ئەنجام دەدات و سەرپێچییەکان دەستنیشان دەکات.
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکى ئەمنى بەپەلەى کرد.
کە تایبەت بوو بە خستنەڕووى ئەنجامى ڕاپۆرتى ئەو لیژنەیەى بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى بە قاچاخبردنى نەوت لە ناوچەى جورفولسەخر، ڕاسپێردرابوو.
لە کۆبوونەوە ئەمنییەکەدا سەرۆکوەزیران بڕیاریدا ئەوانەى لە پڕۆسەى بە قاچاخبردنى نەوت لە شارۆچکەکە تێوە گلاون ڕووبەڕووى دادگا بکرێنەوە.
لەگەڵ گرتنەبەرى ڕێکاریى یاسایى دژیان.
هەروەها بڕیاریدا بە دوورخستنەوەى نۆ بەرپرسى ئەمنى و کارگێرى لە پارێزگاى بابل لە پۆستەکانیان.
لە نێویاندا فەرماندەى پۆلیسى بابل.
فەرماندە و بەڕێوەبەرى دەزگا ئەمنى و هەواڵگرییەکانى پارێزگاى بابل.
ئامر لیواى شەشى پۆلیسى وزە.
بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى هێڵەکانى نەوتى تیادا بوو.
بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی بە قاچاخبردنی نەوت، شەوی ڕابردوو هەیبەت حەلبوسى سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە ئامادەبوونى وەزیرانی ناوخۆ و بەرگریی عێراق لەگەڵ ئەو لیژنەیە كۆبووەوە کە چوونەتە جورفولسەخر و ڕاپۆرتى تایبەت بە سەردانەکە خرایەڕوو.
ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەکە بووە، کە بە گوێرەی فەرمانی پەرلەمانیی ژمارە 198 پێکهێنراوە و چوونەتە جورفولسەخر.
عەبودى: بەرهەمى نەوتى هەرێمى کوردستان لەوە زیاترە کە خۆیان ئاماژەى پێ دەکەن
زەیدی گەیشتە نەجەف و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەو پارێزگایە بەڕێوەدەبات
