
ئەمڕۆ هەینى، 14ـى ئابى 2026، شارى سلێمانى گەورەترین ڕووداى وەرزشى بەخۆیەوە دەبینێت، ئەویش ئاهەنگی کردنەوە و یاریی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، کە لە شاری سلێمانی و لەسەر چیمەنى یاریگای نەورۆز بەڕێوەدەچێت، دامەزراوەى میدیایی کەناڵ8، سپۆنسەرى گواستنەوەى ئەو ڕووداوە گرنگەى شارى سلێمانییە، کە تیایدا هەزاران کەس لە هاندەرى یانەى نەورۆز بەشدارى تێدا دەکەن.
یاریگای نەورۆز کە جێگەی 14 هەزار و 500 هاندەر دەبێتەوە، وەک یەکێک لە یاریگا هەرە نوێ و پێشکەوتووەکانی عێراق هەژمار دەکرێت و لە ڕووی ئەندازیاری و کوالێتی چیمەنەوە ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە تاوەکو ببێتە شوێنی دەستپێکی وەرزی نوێ.
تاوەکو ئێستا سێ جار ئاهەنگی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، ئەم وەرزە دەبێتە سێیەم وەرز:
• 2024/2023 لە یاریگەی یانەی زاخۆ (دهۆک): یەکەم وەشانی خولەکە بەو بەشیوازی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
• 2025/2024 لە یاریگەی دهۆک (دهۆک): دووەم وەرز لەسەریەک لە پارێزگای دهۆک و ئەو جارە لە یاریگەی یانەی دهۆک ئەنجامدرا.
• 2027/2026 لە یاریگەی یانەی نەورۆز (سلێمانی).
ساڵی 1994 دامەزرێنراوە، لە وەرزی 2022/2021 بۆ یەکەمجار گەیشتە خولی نایابی عێراق، کە ئەستێرەکانی ئێستا دەکات، شەشەم وەرزە بەشداریی خولی لوتکە لە عێراق دەکات. هاوکات دواى ئاهەنگەکەش، کاتژمێر 21:30 هەردوو یانەى نەورۆز و قوەجەوییەى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو ڕووبەڕووى یەکدى ببنەوە.