بەکارهێنەر و ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر نەخۆشن یان تاوانبار؟

بەکارهێنەر و ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر نەخۆشن یان تاوانبار؟

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • لە سلێمانى هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان چڕکراونەتەوە.

  • بەکارهێنەرانى ماددەى هۆشبەر کەمبوونەتەوە و چارەسەریشیان خێرا دەکرێت.


لە دیداری سلێمانی بۆ چارەسەر و پاراستنی ئالوودەبووان، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە زانکۆی سلێمانی، پرسى ماددە هۆشبەرەکانیان تاوتوێ کرد.


ئامارەکانى ماددەى هۆشبەر:

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 203 کەس وەک تۆمەتباری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە دەسگیرکراون.

یاساناسان:

  • ئەو کەسانە کەوتوونەتە داوی بازرگان و قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر.

  • بەگوێرەی یاسا دەبێت چارەسەر وەربگرن نەک سزا.

گفتوگۆکانی زانکۆی سلێمانی لەکاتێکدایە، لە مادەی 44ـی یاساى ژمارە (1)ى ساڵى 2020یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان وەزارەتی تەندروستی پابەند دەکات بە دامەزراندنی یەكەی تایبەت بە چارەسەركردنی كەسانی ئالوودەبوو بە ماددەهۆشبەرەکان.

هەوڵێکى نوێ

  • کۆمەڵگە و سەنتەری چارەسەری ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و نەخۆشانی دەروونی، وابڕیارە لەماوەی ساڵێک و دوو مانگدا لەلایەن سافی هۆڵدینگ و لەسەر داواکاری و پشتیوانیی دامەزراوەی ڤیم تەواو بکرێت.

  • سەنتەرەکە دەبێتە یەکەمین نەخۆشخانە لەسەر ئاستی عێراق لەڕووی بەرزی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بۆ رزگارکردنی ئالوودەبووان.

هەنگاوەکانی دەزگای ئاسایش و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بەردەوام وایکردووە کە بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوو لە کەمبوونەوە بکات و بەگوێرەی ئامارەکان لەشەش مانگی یەکەمی ساڵی پاردا 272 تۆمەتبار هەبووەو ئەمساڵ کەمبووەتەوە بۆ 203 تۆمەتبار، بازرگانانی دەستگیرکراویش ژمارەیان لە 177تۆمەتبارەوە بۆ 63 تۆمەتبار دابەزیوە.

کەناڵ8

Mon Nov 16 2026

Loading related news...