هەرێمى کوردستان تێلیگرام دادەخات یاخود نا؟

پووختەى هەواڵ

  • عێراق ئەپلیکەیشنی تێلیگرامى داخست و 30 مۆڵەتى بە کۆمپانیاکە داوە.

  • هێشتا لەبارەى بڕیارەکەوە نووسراو بە هەرێمى کوردستان نەگەیشتووە.

  • تێلیگرام یەکێکە لەو ئەپلیکەیشنانەى بەشێوەیەکى بەرفراوان لە هەرێمى کوردستان و عێراق بەکاردەهێنرێت.


وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى ڕایگەیاند، هیچ نووسراوێکى فەرمیان بۆ داخستنى هیچ پلاتفۆرمێک، بەدەست نەگەیشتووە، ئەوەش لەدوای ئەوە دێت کە دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی ئەپلیکەیشنی تێلیگرام.


وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى:

  • سەبارەت بە داخستنی هەر پلاتفۆرمێكی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، هیچ نووسراوێكی فەرمیمان لە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقەوە بەدەست نەگەیشتووە

  • لە كاتی گەیشتنی نووسراوی فەرمی بۆ ئەم بابەتە، یاخود هەر بابەتێکی هاوشێوە، دوای بەدواداچوون لەسەر لێکەوتە و ڕەهەندەكانی ئەم خزمەتگوزارییە و وەرگرتنی بۆچوونی دامودەزگا تایبەتمەندەكان لە ڕووی یاسایی و ئەمنیەوە بڕیاری لەسەر دەدەین.

ڕاگەیێنراوەکە لە کاتێکدایە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە فەرمانى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و بەمەبەستى پارێزگاریکردن لە ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریدا، ئەپلیکەیشنی تێلیگرام دابخات و30 ڕۆژ مۆڵەت دراوە بە کۆمپانیاکە داواکارییەکانى عێراق جێبەجێ بکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئەپی تێلیگرامى داخست

شۆڕش محەمەد

Mon Nov 16 2026

Loading related news...