کەناڵ8 زانیارى لەبارەی سەردانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت بۆ ئاشکرا دەکات

کەناڵ8 زانیارى لەبارەی سەردانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت بۆ ئاشکرا دەکات

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • لیژنەکە سەردانى هەولێر و سلێمانى دەکات و ڕاپۆرتى کۆتایی ئاڕاستەى سەرۆکوەزیران دەکات.

  • لیژنەکە سەردانى دەروازەکانى ئیبراهیم خەلیل و باشماخ دەکات، بەڵام هیچ هێزێکى ئەمنی لەگەڵدا نییە.

  • لە جورفولسەخریش دەستکاری بۆری نەوت کراوە و پاڵاوگە و تانکی و تانکەریش هەبووە.


پاش بڕیارەکانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە قاچاغى و بەهەدەردانى نەوت لە ناوچەى جورفولسەخر، لیژنەیەکى بەدواداچوون بۆ هەرێمى کوردستانیش ڕەوانەکراوە تاوەکو لێکۆڵینەوە لە بەهەدەردانى نەوت و بەقاچاغبردنى بکات. لیژنەکە لە ئەندامانى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى عێراق پێکهاتوون.


ئەندامێکى لیژنەکە بۆ کەناڵ8:

  • لە ئێوارەى دوێنێوە سەردانى شارى کەرکووک و کێڵگە نەوتییەکانمان کردووە.

  • دواى کەرکووک بەرەو هەرێمى کوردستان هاتوون و لێکۆڵینەوە لە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەى نایاسایی دەکەن.

  • لیژنەکە نوێنەری هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

  • بووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بەرەو شارى هەولێر ڕۆیشتوون و بەشێکى دیکەى لیژنەکە سەردانى سلێمانییان کردووە.

  • ئەمەش بۆ خێراکردنى کارەکانیان و لێکۆڵینەوەکانیانە.

هەر ئەمڕۆ ئەو لیژنەیەى کە بەرەو شارى هەولێر ڕۆیشتوون سەردانى پارێزگاى دهۆکیشیان کردووە و لەوێشەوە چوونە بۆ دەروازەى ئیبراهیم خەلیل، ئەو ئەندامانەى دیکەى لیژنەکەش کە لە سلێمانى بوون بڕیارە سەردانى دەروازەى باشماخ بکەن.

سەردانى دیکەش دەبێت

بەگوتەى ئەو سەرچاوەیەى زانیارییەکانى بۆ کەناڵ8 ئاشکراکردووە، کاری لیژنەکە تەنیا بە یەک سەردان کۆتایی نایەت، لە داهاتوودا سەردانى دیکەشیان دەبێت، ئەوەى ئێستا هەیە تەنیا بۆ بینین و دەستخستنی هەندێک زانیاریی سەرەتاییە.

ئەندامێکى لیژنەکە:

  • ئەگەر هەیە نوێنەرمان بمێنێتەوە لە دەروازەکان و نوێنەرى دیکەشیان ناوە ناوە سەردانى دەروازەکان بکات.

  • نە هێزی چەکدارمان لەگەڵدایە و نە هیچ هێزێکیش ڕەوانە دەکرێت.

  • ئەگەر بڕیار بێت، کارەکە بە هێزێک بسپێردرێت لە دەروازەکان، ئەوا دەکرێت ئەو ئەرکە بە هێزى سنوور، یان پێشمەرگە بدرێت بۆ جێبەجێکردنى.

سەبارەت بە دانانی ئامێری هەستیار لە بۆرییە نەوتییەکان و چاودێری لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەو سەرچاوەیە گوتى "ئێستا ناتوانین بڵێین چ بڕیارێک دەدرێت، کاری ئێمە تەنیا لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکانە، دواتر بەگوێرەى ئەو بەڵگانە ڕاپۆرتى خۆیان بۆ سەروو بەرز دەکەنەوە".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

حەیدەر عەبودى: ئەگەرى هەیە سوپاى عێراق بچێتە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان

کەناڵ8

Mon Nov 16 2026

Loading related news...