
کۆمیسیۆنى ڕاستییەکان لەبارەى جینۆسایدى ئێزدییەکانەوە دەستبەکار بوو.
بڕیارە کچە قوربانییەکان شایەتى لەبارەى تاوانەکانى داعشەوە بدەن.
ڕاپۆرتێکى فراوان و بەڵگەدار ئامادەدەکرێت و پێشکەشى حکومەتى بەریتانیا دەکرێت.
ڕزگاربووانی جینۆسایدی ئێزدىیەکان لەژێر دەستى چەکدارانی داعش ڕۆژی دووشەممە لە بەرلین لە یەکەمین "کۆمیسیۆنى ڕاستی" شایەتیاندا، دوای 12 ساڵ لە دڕندەییەکانی داعش لە عێراق و سووریا.
بڕیار بوو نزیکەی 30 قوربانی ئێزدییەکان لەم چالاکییە سێ ڕۆژەدا بەڵگە پێشکەش بکەن.
دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵگەی مەدەنییە و لەلایەن بەریتانیاوە پارەدار کراوە و خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکە بۆ حکومەتی لەندەن.
شایەتیدانى ئەوان لەبارەی کوشتن، ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی و کۆیلەکردن و هاوسەرگیریی زۆرەملێ، بڕیارە لەلایەن حەوت کۆمیساریاوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
یەکێک لەوانە ناڤی پیلای براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی2026 و یاسادانەرانی ئەڵمانیا و بەریتانیان.
هیچ لێپرسینەوەیەکی مانادار لەبارەی ئەو دڕندەییانەی لە 12 ساڵی ڕابردوودا کراون نەبووە.
دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و کچانی (ئێزدى) بە کۆیلەکردنیان یەکێکە لە شەرمەزارییە گەورەکانی یەک دوو دەیەی ڕابردوو.
چەکدارانى داعش لە ساڵی 2014دا دەستیان بەسەر ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری سووریا و عێراقی دراوسێدا گرت، لەنێویاندا زێدی باوباپیرانی ئێزدییەکان لە چیای شنگال.
زیاتر لە دە ساڵ بەسەر کارە دڕندانەکەیاندا تێدەپەڕێت.
مەزەندە دەکرێت پێنج هەزار ئێزدی کوژرابن و نزیکەی شەش هەزار و 400 کەسیان بە کۆیلە کرابن.
هێشتا زۆرێک لە ڕزگاربووان چیرۆکەکانیان نەگێڕاوەتەوە.
نەجلە ماتۆ، باسی لەوە کرد چۆن چەکدارانی داعش لە 15ـی ئابی 2014 هێرشیان کردە سەر گوندی کۆچۆی زێدی خۆی لە عێراق و باوک و براکەیان کوشت.
ئەوان ئەو پیاوانەیان کوشتووە، چونکە ڕەتیانکردووەتەوە موسڵمان ببن. ناتوانم لەبیرم بچێت کە داعش بەسەرم هێناوە.
گواسترامەوە بۆ شاری موسڵ، لەوێ "پشکنینم بۆ کرا، فرۆشرام و درامە چەکدارێکی داعش.
دوای ئەوەی ماتۆ هەوڵی هەڵاتنی دا، دەستدرێژی کرایە سەر و بە چەکدارێکی دیکەی داعش فرۆشرا، چوار مانگی "نزیک لە برسێتی" بەسەربرد پێش ئەوەی ئازاد بکرێت.
ئەو کچە تەمەن 39 ساڵە ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە ڕۆژێک لە دادگا ڕووبەڕووی تۆمەتبارەکان ببێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە دادپەروەری منە.
شایەتحاڵێکی دیکە بە ناوی سەنا نعمەیت هۆشداریدا لەوەی کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەی "هێشتا بەردەوامە"، تیشکی خستە سەر چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار ئێزدى کە هێشتا بێسەروشوێنن.
لێکۆڵەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و چەند وڵاتێک لەوانەش ئەڵمانیا دڕندەییەکانیان وەک جینۆساید ناساندووە، بەڵام دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش بە شێوەیەکی نایەکسان بەردەوام بووە.
زۆرێک لەوانەی کە لە عێراق دەستبەسەرن، بە تاوانی دیکە سزا دراون، وەک ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
لە مانگی تەمموزدا، دادگای ئەڵمانیا، ژن و مێردێکی عێراقی بە تاوانی جینۆساید بە کۆیلەکردنی دوو کچی ئێزدى سزا دا.
ئەڵمانیا گەورەترین کۆمەڵگەی ئێزدی لە دەرەوەی عێراق هەیە، کە بە مەزەندەکردن 230 هەزار کەس بن.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2017 تیمێکی لێکۆڵینەوەی بە ناوی یونیتاد دامەزراند بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش، بەڵام لە ساڵی 2024 لەسەر داوای حکومەتی عێراق کۆتایی پێهێنا.
ڕێکخەران هیوادارن کۆمیسیۆنی ڕاستییەکان لە بەرلین بتوانێت هەوڵەکان بۆ دابینکردنی دادپەروەری بۆ ئێزدىیەکان هان بدات. کێنێدی گوتى "ئێمە داوای دامەزراندنی دادگایەک دەکەین، بەڕاستی دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان بەم ئەرکە هەڵبستێت."
