بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە

پووختەى هەواڵ

  • چوارچێوەى هەماهەنگی پشتیوانى خۆى بۆ هەنگاوە دەستوورییەکان دەربڕیوە.

  • ڕۆژى 12ـى مانگ بافڵ جەلال تاڵەبانى و شاسوار عەبدولواحید سەردانى بەغدادیان کردبوو، ئەمڕۆش جارێکى دیکە چوونە بەغداد.

  • یەکێتى و نەوەى نوێ بۆ دۆخى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و بۆ بەغداد یەک بەرنامە و ئەجێندایان هەیە.


زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت، کە هەریەکە لە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە.


زانیاریی کەناڵ8:

  • سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوڕابوون لەبارەی دادپەروەریی لەنێوان پارێزگاکان.

  • چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانیی خۆیان بۆ هەر هەنگاوێک دەربڕیوە کە دەستووری و یاسایی بێت.

دوێنێ یەکشەممە سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، دووشەممە بە یاوەریی شاندێکی یاسایی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچنەوە بەغداد و بەشداریی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن. ئاشکراشى کرد، بۆ ناوخۆى هەرێمى کوردستان سێ بژاردە لە ئارادان.

  • بژاردەى یەکەم ئەوەیە بودجەى سلێمانى و هەڵەبجە بەجیا لە هەولێر و دهۆک بێت.

  • بژاردەى دووەم ئەوەیە دوو حکومەت و دوو سەرۆکى حکومەتمان هەبێت.

  • بژاردەى سێیەم ئەوەیە دوو هه‌رێم هه‌بێت، ده‌ستور ده‌ڵێت 10%ـی هه‌ر پارێزگایه‌ك داوا بكه‌ن ده‌توانن ببن به‌ هه‌رێم.

ڕۆژى 12ـى تشرینى یەکەم بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید، سەردانى بەغدادیان کرد و چەند کۆبوونەوەیەکیان کرد.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان زەیدی و حیزبوڵا کۆدەبێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانى و شاسوار عەبدولواحید لە بەغدادن

Loading related news...