کۆڕنیشى سلێمانى؛ پڕۆژەیەک دەبێتە سیمبولێکى تایبەت بۆ شارە حەیاتەکە

کۆڕنیشى سلێمانى؛ پڕۆژەیەک دەبێتە سیمبولێکى تایبەت بۆ شارە حەیاتەکە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • هەرکەسێک بگاتە ناو شار چاوی بە ئاوەدانییەکانی سلێمانی دەکەوێت

  • کۆرنیشى سلێمانى شارەکەی بەرەو قۆناغێکی نوێی ئاوەدانکردنەوە هەنگاو پێناوە.


پڕۆژەی کۆڕنیشی سلێمانی کە لە سەر رووبەری 440 دۆنم زەوی بە شێوازێکی سەردەمیانە دروست دەکرێت، تەنیا شەقامێک نییە، بەڵکو گۆڕینی تەواوی سیمای ئابووری، گەشتیاری و کۆمەڵایەتی شاری پایتەختی ڕۆشنبیرییە.


پڕۆژەى کۆڕنیشى سلێمانى

  • لە پێنج زۆن پێک دێت.

  • مەبەست لێی دروستکردنی هاوسەنگییە لە نێوان ژینگەی سەوز و وەبەرهێنانی بازرگانی و دابینکردنی باشترین شوێنی حەوانەوە بۆ هاونیشتمانییانى سلێمانی و گەشتیاران.

  • بەوپێیەی لە 50%ـی گەشتیاریە و 25%ـی بازرگانیە و 25%ـى شوێنی نیشتەجێبوونە.

پێنج زۆنەکەی کۆڕنیشی سلێمانی، خەریکە خەونی بوونی کەنار ڕێگەیەکی گەورە و شایستە بۆ شارەکە دەکەنە ڕاستی.

پڕۆژەیەک کە نەک تەنیا سیمایەکی ئەوروپی بە سلێمانی دەبەخشێت، بەڵکو دەبێتە ناسنامەیەکی نوێی گەشتیاری لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کە درێژی کۆرنیشەکە ئەمبەراو ئەوبەر سێ کیلۆمەترە، کە پێکدێت لە چەند پردێکی پەڕینەوەی پیادە، پردێکی پەڕینەوەی ئۆتۆمبێل، هۆتێل و مۆتێل و کەپری گەشتیاری، بوونی هێڵی ترام و بەلەمی گەشتیاری و ئەکواپارک و شاری یاری منداڵان.

کەناڵ8

Mon Nov 16 2026

Loading related news...