
ژمارەی بەندکراوان لە دۆسیەکەدا تاوەکو ئێستا 38 کەسن.
لە نێو ئەوانەى فەرمانى گرتنیان بۆ دەرچووە پارێزگارى پێشوى دێرسیمە.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی بە هەماهەنگیی داواکاری گشتی لە ئەرزەرۆم و دێرسیم و لە بارەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دۆکو بەڕێوەدەچێت، عەلی چیمەن، پارێزەری دۆسیەکە، ئاشکرایکرد، لە میانی شەپۆلی حەوتەمی ئۆپراسیۆنەکاندا کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ئەنجام دراوە، 39 کەس قۆڵبەستکراون.
تاوەکو ئێستا 38 کەس لە چوارچێوەی دۆسییەکەدا فەرمانی بەندکردنیان لە لایەن دادوەرەوە بۆ دەرکراوە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، پاش زیاتر لە شەش ساڵ دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دۆکو تەمەن 21 ساڵانی خوێندکاری زانکۆ لە باکووری کوردستان کرایەوە.
لە نێو ئەو کەسانەی فەرمانی بەندکردنیان بۆ دەرکراوە تونجای سۆنەل، پارێزگاری ئەوکاتی دێرسیمە.
هەروەها هاوسەر و کوڕى پارێزگارى دێرسیم و ژمارەیەک بەرپرس و کارمەندی حکومی و پۆلیسیان تێدایە.
کوڕەکەی پارێزگار بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و کوشتنی بە ئەنقەست.
پارێزگاریش بە تۆمەتی شاردنەوەی بەڵگەکانی تاوان لە لایەن دادگاوە بەندکران.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دۆسیەکە کە ئێستا لە ئەمریکایە، لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا بە ئێف بی ئای گوتووە، لەگەڵ مستەفا تورکای، کوڕی پارێزگاری پێشووی دێرسیم، بە ئۆتۆمبێلێکی بی ئیم دەبلیو گوڵستان دۆکویان هەڵگرتووە.
بە قسەی تۆمەتبارەکە، گوڵستان لە دواوە سەرکەوتووە و پاش ئەوەی هاواری کردووە وازی لێبهێنن، کوڕی پارێزگار دەمانچەیەکی دەرکردووە و هەر لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا گوڵستانی کوشتووە.
تۆمەتبارەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تەرمی گوڵستانیان خستووەتە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەوە و پاش ئەوەش بکوژەکە بۆ شاردنەوەی ڕووداوەکە، پەیوەندی بە بەرپرسی پاسەوانەکانی باوکییەوە کردووە و گوتوویەتی، "باوکم چارەسەری دەکات”.
هاتیمئوغوڵڵاری: دۆسیەی گوڵستان دۆکو بەرهەمی قەیوومە
لە دۆسیەی گوڵستان دۆکودا 18 تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران
پێشهاتی نوێ لە دۆسییەی کچە کوژراوەکەی ئامەد ڕوویدا
لە باکوورى کوردستان سێ هەفتەیە کچێکی گەنج و منداڵێکی کورد بێسەروشوێنن
