ئاسایشى نیشتمانى عێراق تۆڕێکى بازرگانیکردنی بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشاندەوە

بڕێک لە ماددەی هۆشبەر کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراقەوە دەستی بەسەردا گیراوە
بڕێک لە ماددەی هۆشبەر کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراقەوە دەستی بەسەردا گیراوە

پووختەی هەواڵەکە

  • دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق، هەڵوەشاندنەوەى تۆڕێکى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر لە دیوانییە ڕاگەیاند.

  • 31 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە یەک کیلۆ ماددەى کریستاڵ و حەبى بێهۆشکەریان پێبووە.


دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، تیمێکى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى لە پارێزگاى دیوانییە توانییان تۆڕێکى بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵبوەشێننەوە و 31 تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە ماددەى کریستاڵ و حەبى بێهۆشکەریان پێ گیراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى چەند کەرەستەیەکى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و نزیکەى یەک کیلۆگرام ماددەى هۆشبەر بووە.


بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە

  • لەدواى چاودێرییەکى وردى چالاکییەکانی تۆڕەکە، پڕۆسەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکان جێبەجێ کراوە.

  • تیایدا جموجوڵى تۆمەتبارەکان و شوێنى مانەوەیان تۆمارکرا و دواتر بەگوێرەى بڕیارى دادوەریى دەستگیرکران.

  • تۆمەتبارەکان و کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستى لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

  • لە ماوەیەکی کورتدا ڕێکاری یاسایى و دادوەرى لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر .

کێشەی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراقدا لە دوای ساڵی 2003وە:

  • لە ڕابردوودا عێراق تەنها وەک هێڵێکی پەڕینەوە بۆ قاچاخچێتی بەرەو وڵاتانی دیکە بەکاردەهێنرا.

  • بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی، لاوازی کۆنترۆڵی سنوورەکان (بەتایبەت لەگەڵ ئێران) و نەبوونی چاودێری پێویست لە دەروازەکاندا، مافیا و تۆڕە نێودەوڵەتییەکان توانیویانە بڕێکی زۆر لە ماددە جۆراوجۆرەکانی وەک کریستاڵ، حەپی کاپتاگۆن و ماریجوانا هاوردەی وڵاتەکە بکەن.

  • ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی کە بازرگانیکردن و بڵاوبوونەوەی ئەم ماددانە بە خێرایی لە ناو شار و پارێزگاکانی عێراق و تەنانەت هەرێمی کوردستانیشدا پەرەبسێنێت.

  • ئەم دیاردەیە زیانێکی قورسی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری عێراق گەیاندووە و ڕێژەی ئالودەبوون بە شێوەیەکی مەترسیدار لە نێوان توێژی گەنجاندا زیادی کردووە.

  • بێکاری، نائومێدی و کێشە دەروونی و داراییەکان وایانکردووە کە زۆرێک لە گەنجان ببنە نێچیرێکی ئاسانی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.

لە ئێستادا، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵمەتەکانیان بۆ دەستگیرکردنی باندەکان و گرتنی بارە قاچاخەکان چڕتر کردووەتەوە، بەڵام چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییە نەک تەنها پێویستی بە ڕێکاری توندی ئەمنی هەیە، بەڵکو دەبێت ستراتیژی نیشتمانی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، دابینکردنی هەلی کار و دامەزراندنی سەنتەری پێشکەوتووی چارەسەرکردنی ئاڵوودەبووان بخرێتە گەڕ.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

دەستگیرکردنی سێ بازرگانی بیانی و دەرهێنانی 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە بنی دەریا لە عێراق

شۆڕش محەمەد

Fri Oct 30 2026

Loading related news...