کەناڵ8
ڕاستەوخۆ
ڕادیۆ8
ئاڵوگۆڕ
گەڕان
کوردی
سەرەکی
سیاسەت
ئابووری
وەرزش
زانست و تەکنەلۆجیا
کولتوور
تەندروستی
ژینگە
فۆتۆ
تەندروستی
پیاوێک بۆماوەی 271 ڕۆژ بە گورچیلەیەکی بەرازەوە ژیا
گران جاف
05/09/2026
بۆیەکەمین جارە گورچیلەیەکی بەراز بە سەرکەوتوویی وەکو پردێک کار بکات
لە ویلایەتی ماساچوسێتسی ئەمریکا، پیاوێکی تەمەن 66 ساڵ بەناوی تیم ئەندروس گورچیلەیەکی بەرازی بۆ چێنرا
پیاوەکە بەهۆی دوا قۆناغی سستبوونی گورچیلەوە پێویستی بە چاندنی گورچیلە هەبوو
بەهۆی بەردەستنەبوونی گورچیلەی مرۆڤەوە، گورچیلەیەکی بەرازی بۆ چێنرا
گورچیلەیەکی بەراز لە تاقیگە چەند گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی بۆ کرا
ئەم گورچیلەیە بۆ ماوەی 271 ڕۆژ لە جەستەی پیاوەکەدا بەباشی کاریکرد و پێویستی بە شوشتنەوەی گورچیلە نەبوو
پاشان لە مانگی یەکی 2026 گورچیلەیەکی مرۆڤ بەردەست بوو
هەربۆیە گورچیلەی بەرازەکە دەرهێنرا و گورچیلەی مرۆڤی بۆ چێنرا
ئێستا دۆخی پیاوەکە جێگیرە
بەهۆی ئەوەی سەرەی گورچیلە دوورودرێژە و ماوەیەکی زۆری پێویستە تاوەکو کەسێک گورچیلەیەکی مرۆڤی دەستدەکەوێت، چاندنی گورچیلەی بەراز وەکو پردێکی کاتی، ژیانی ئەم پیاوەی ڕزگارکردووە
گورچیلەی بەراز چۆن بۆ مرۆڤ ئامادە دەکرێت؟
لە تاقیگە کۆمەڵێک پڕۆتین و جینی بەرازەکە لە گورچیلەکەیدا دەردەکرێت، بۆئەوەی سیستمی بەرگریی جەستەی کەسەکە وەکو تەنێکی نامۆ نەیبینێت و هێرش نەکاتە سەری
هاوکات، هەندێک جینی مرۆڤی بۆ زیاددەکرێت بۆئەوەی سیستمی بەرگریی کەسەکە بیناسێتەوە و وەکو ئەندامێکی جەستەی مامەڵەی لەگەڵ بکات
هەندێک دەستکاریی دیکەی دەکرێت بۆئەوەی کەسەکە تووشی ئەو ڤایرۆسانە نەبێت کە بەراز تووشی دەبێت
تیم ئەندریو
گران جاف
Sat Sep 05 2026
پیاوێک بۆماوەی 271 ڕۆژ بە گورچیلەیەکی بەرازەوە ژیا
Loading related news...
چارەخوازێک زیاتر لە ساڵێکە بە گورچیلەی بەرازەوە دەژی
تەندروستی
د. دانا تەییب: گرژیی کۆڵۆن نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە!
تەندروستی
د. دالیا تاریق: سەرکەوتنی نەشتەرگەریی ناسۆری کۆم بەندە بە پابەندبوونی چارەخواز بە ڕێنوێنییەکانەوە
تەندروستی
د. ڕەوشت جاف: ماسی و میوە مزرەمەنییەکان چاکبوونەوەی ئێسکی شکاو خێراتر دەکەن
تەندروستی
22/11/2026
د. سۆما موحسین: سکئێشە یەکێکە لە باوترین ئەو هۆکارانەی منداڵان بەهۆیەوە دەهێنرێن بۆ نەخۆشخانە
تەندروستی
22/11/2026
21/11/2026
دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقی کرایەوە
تەندروستی
تەندروستی
زیاتر ببینە