
پشکى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک گەیشتووە و بڕیارە سبەى دەست بە دابەشکردنى بکرێت.
ئەمساڵ 100 لیتر نەوت دەدرێت بە هەر خێزانێک و نرخەکەی 33 هەزار دینارە.
چاوەڕوان دەکرێت بە هاتنى یەکەم کاروانى نەوت، نرخى نەوتى سپى لە بازاڕى ڕەش هەرزان بێت.
محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پشکی سلێمانی لە نەوتی سپی دەگات و ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی دابەش دەکرێت.
کۆی پارەی گواستنەوەى نەوتەکە ڕەوانەی بەغداد کراوە.
سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی نەوت کۆتاییان هاتووە.
لەبەرئەوەی لە کۆتایی هەفتەداین بۆیە ناردنی پشکی سلێمانی دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەغداد 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی 250 دینار بۆ هەر لیترێک بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، پشکى پارێزگای سلێمانی 19 ملیۆن و 314 هەزار لیترە.

