موحسین ڕەزایی: هێشتا وەڵامى نامەکەى جەى دى ڤانسم نەداوەتەوە

موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆمارى ئیسلامى ئێران
موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆمارى ئیسلامى ئێران

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەمیندارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران دەڵێت، نامەکەى جەى دى ڤانس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکاى خوێندووەتەوە.

  • موحسین ڕەزایی دەڵێت، زمانى ئەمریکییەکان گۆڕاوە کە ئەوەش ئاماژەیەکى باشە.


موحسین ڕەزایی لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوەکرد، نامەکەى جەدى دى ڤانسى خوێندووەتەوە، بەڵام هێشتا وەڵامى نەداوەتەوە. ڕاشیگەیاندووە، ئەوەى لە نامەکەى جەى دى ڤانس هەستیان پێکردووە، گۆڕانى زمانى ئەمریکییەکانە، ئەوەش ئاماژەیەکى باشە.


ئەمیندارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران:

  • گفتوگۆ هەیە لەبارەى ئەوەى لە حاڵەتى سەرهەڵدانەوەى جەنگ، لەسەر هەمان باوەڕى پێشووى ئەتۆمى بمێننەوە یاخود نا.

  • هێشتا هیچ بڕیارێکى نوێ لەبارەى گۆڕینى باوەڕیان بە پرۆگرانی ئەتۆم لەسەر ئاستى فەرمى و حکومى نەدراوە.

ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو، ڕۆژنامەى وۆڵستریت جۆرناڵ ئاشکرایکرد، جەى دى ڤانس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بە ئاگاداریى ترەمپ نامەیەکى بۆ موحسین ڕەزایی، ئەمیندارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران ناردووە، وەک هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەى دانوستانەکانى نێوان هەردوو وڵات.

بەگوێرەى زانیارییەکان، ڤانس لە نامەکەیدا داواى لە ئێران کردووە، دەستبەردارى پرۆگرامە ئەتۆمییەکەى بێت، تاوەکو دووبارە دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئاژانسی تەسنیم: ڕەزایی نامەکەی جەی دی ڤانسی پێگەیشتووە

جەبار حسین

Sun Nov 01 2026

Loading related news...