وەزیری دەرەوەی ئێران: پلانی گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران

پووختەی هەواڵە

  • وەزیری درەوەی ئێران دەڵێت، پلانی دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکا نییە بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەن.

  • عێراقچی دەشڵێت، پەیامەکەی جەی دی ڤانس لە کۆبوونەوەی باڵادا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

  • عێراقچی ڕاشیگەیاند، پێشنیازی نێوەندگیرەکان بۆ پرسی ئەتۆمی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە

  • عێراقچی: پێشنیازەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز تاکە پێشنیازە.


عێراقچی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ میدیایەکی عەرەبی، ڕەتیکردەوە هیچ پلانێکیان هەبێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و ڕاپۆرتەکانی لەمبارەیەوە بە گریمانەی میدیایی پووچەڵ ناوبرد.


وەزیری دەرەوەی ئێران:

  • وڵاتەکەمان بۆ ئێستا هیچ پێویستییەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا نابینێت و مەرجەکانی ئێران ڕوونن.

  • تاران تەنیا دوای ڕەزامەندیی واشنتن لەسەر مەرجە پێشنیازکراوەکانی، بڕیار دەدات کە ئایا دانوستانەکان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچن.

  • تاران هیچ ئەگەرێکی هەڵگیرساندنەوەی جەنگ ڕەتناکاتەوە و بۆ هەموو سیناریۆیەکیش ئامادەیە.

عێراقچی هەوڵەکانی ئەمریکای بۆ کردنەوەی دەرگای دایالۆگ بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناوبرد و پشتڕاستی کردەوە، تاران پێداچوونەوەی بۆ ئەو پەیامە کردووە کە لەلایەن جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە پێی گەیشتووە و لە کۆبوونەوەی ئاست بەرزدا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا:

  • ئەگەر مەبەستی واشنتن لە ناردنی پەیامەکەی ڤانس دروستکردنی ناکۆکی بێت، ئەوا ئەمە هەڵەیەکی دیکە دەبێت بۆ سەر هەڵەکانی پێشووی.

  • شاندێکی ئێران گەشتی بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر کردووە.

  • نێوەندگیرانی قەتەر و پاکستان، بەردەوامن لە هەوڵ و ڕاوێژکارییەکانیان سەبارەت بە مەرجەکانی ئێران.

  • پێشنیازەکەی ئێران تاکە پێشنیازە کە ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆیە بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز ئامادە کراوە.

  • لایەنی قەتەری پێشتر پێشنیازی کەمکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی پێشنیازە حەوت ڕۆژییەکەی بۆ پێنج ڕۆژ کردبوو و دواتریش داوای کردووە لە دوو ڕۆژدا جێبەجێ بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

جەى دى ڤانس: سەرۆک ترەمپ ڕێگەنادات جەنگى ئێران ببێتە جەنگێکى بێ کۆتایی

شێوە عومەر

Sat Oct 31 2026

Loading related news...