وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : کراوەین بەڕووی چارەسەری ئاشتییانە بۆ جەنگی ئێران

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کراوەین بەڕووی چارەسەری ئاشتییانە بۆ جەنگی ئێران،

  • دەشڵێت، هێشتا بڕیاری وەشاندنی گورزی سەربازیی لەلایەن سەرۆک ترەمپەوە نەدراوە دژی ئێران.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن کراوەیە بەڕووی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و جەنگ لەگەڵ ئێراندا، بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداریدایە تاران کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ وەشاندنی هەر گورزێک ئەگەر فەرمانیان پێبکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:

  • تاوەکو ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاری کۆتایی نەداوە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی ڕاستەوخۆ دژی ئێران.

  • ئێران بووەتە سەرچاوەی سەرەکی پشێوی و ناسەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.

  • گەر سەرۆک ترەمپ بڕیاری لێدانی ئێران بدات، ئەوا واشنتن توانای سەربازیی پێویست و تەواوی هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

ئەم لێدوانانەی مارکۆ ڕوبیۆ لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی ئێجگار هەستیاردا تێدەپەڕێت. دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئیدارەی نوێی واشنتن بە بەردەوامی سیاسەتی "فشار و سزای توند"ی دژی ئێران پەیڕەو کردووە لەماوەی ڕابردوو چەندین جار هێرشی ڕاستەوخۆی کردە سەر خاکی ئەو وڵاتە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

جەى دى ڤانس: سەرۆک ترەمپ ڕێگەنادات جەنگى ئێران ببێتە جەنگێکى بێ کۆتایی

Loading related news...