ئەکسیۆس: نەتانیاهوو فشاری خستووەتە سەر ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و ترەمپیش پەلەی نییە

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ترەمپ و نەتانیاهوو
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ترەمپ و نەتانیاهوو

پووختەی هەواڵەکە

  • ترەمپ و نەتانیاهوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی هەنگاوی داهاتوویان لەبارەی ئێران کردووە.

  • ئەکسیۆس دەڵێت، ترەمپ لەگەڵ دانوستان و نەتانیاهوو لەگەڵ جەنگدایە.

  • ئەکسیۆس ئاشکراشیکردووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ڕاشکاو و تووند بووە.


ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە کە یەکێکیان ئەمریکی و ئەوی دیکەیان ئیسرائیلییە، زانیاریی لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڕۆژی شەممەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بینیامین نەتانیاهوو، بڵاوکردووەتەوە.


سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە:

  • نەتانیاهوو فشاری خستووەتە سەر ترەمپ بۆ ئەوەی دەستبەجێ دوای هەڵبژاردنی نیوەخول کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، هێرش بکاتە سەر ئێران.

  • بەڵام ترەمپ دەیەوێت دەرفەت بە دانوستانەکان بدات، کە نەتانیاهوو لەمە نیگەرانە.

  • سەرچاوە ئیسرائیلییەکە، بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تووند بووە، لەکاتێکدا سەرچاوە ئەمریکییەکە دەڵێت، پەیوەندییەکی ڕاشکاوانە بووە.

لەنێوان بەرداشی دانوستان و جەنگ

هاوشێوەی قۆناغی پێشتر لە هەریەک لە ئۆپراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو لە حوزەیرانی 2025 و ئۆپراسیۆنی تووڕەیی داستان ئاسا لە کۆتایی مانگی شوباتدا، ترەمپ لەبارەی گرتنەبەری دوو ڕێبازی جیاواز بەردەوامە، کە یەکێکیان هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەپێناو دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەکان و ئەوی دیکەیان ئامادەکارییە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییە گەورەکان پاش هەڵبژاردنی نیوەخول.

هەفتەی ڕابردووش جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ موحسین ڕەزایی، بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان نارد، ئەمە بەرزترین ئاستی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران بوو لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانووستانەکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەدەچن و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پەلەی نییە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

محەمەد عەلی

Mon Nov 02 2026

Loading related news...