چی ڕوودەدات ئەگەر دیموکراتەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێسی ئەمریکا بکەن؟

پووختەى ڕاپۆرت

  • هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا نزیکە.

  • ڕکابەرییەکان بۆ بەدەستهێنانی زۆرینە لە ئەنجوومەنەکانی نوێنەران و پیران توندتر دەبن.

  • دیموکراتەکان دەتوانن بەشێک لە بڕیارەکانى ترەمپ هەڵبوەشێننەوە.


ئەگەر دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا بتوانن کۆنترۆڵی کۆنگرێس لە کۆمارییەکان وەربگرنەوە، ئەوا بەهێز دەبن و دەتوانن دەسەڵاتی چاودێری و لێکۆڵینەوە بەرامبەر ئیدارەی ترەمپ بەکاربهێنن.


دەسەڵاتەکانى دیموکراتەکان ئەگەر ببنە زۆرینە

  • ڕۆڵێکی کاریگەریان دەبێت لە ڕێوشوێنی حکومەت لەسەر چۆنێتی خەرجکردنی بودجە.

  • دەسەڵاتیان دەبێت بەشێوەیەکی سیاسیی هەندێک لەو گۆڕانکارییانەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری لەسەر دابوو، هەڵبوەشێننەوە.

  • لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕۆڵێکی باڵاتریان دەبێت لەوەی ئێستا هەیە، بەڵام تواناکانیان بۆ بەدیهێنانی دەرئەنجامی کارا سنووردار دەبێت.

ئەوەى بەنیازن بیکەن

ماڵپەری سی ئێن ئێنی ئەمریکی باسی لە دیارترین ئەو کارانە کردووە، کە ئەگەر دیموکراتەکان زۆرینەی کۆنگرێس بەدەستبهێنن دەتوانن یان بەنیازن بیکەن.

  • توانای کۆنترۆڵکردنی خەرجکردنی پارەی ئەو کەسانەی باج دەدەن.

  • فشارکردن لە ترەمپ و ناچارکردنی بەوەی پارەدارکردنی ئیدارەکەی ڕابگرێت.

خزمەتگوزارییەکان و دیموکراتەکان

  • لە دوو ساڵی ڕابردوودا دیموکراتەکان پاڵپشتی پارەی بیمەی تەندروستی لە پڕۆگرامی ئاگاداری تەندروستیی ئەمریکا بوون.

  • هاریکاری خۆراک، پرۆسەی خوێندنی زانکۆ و قەرزی قوتابییان، بیمەی کۆمەڵایەتی، لە ئەجێنداى دیموکراتەکانە.

جەنگى ئێران

  • هەرچی لەبارەی جەنگی ئێران بێت، کۆتاییهێنان بەم جەنگە پاڵپشتی دیموکرات و کۆمارییەکانیش بەدەستدەهێنێت.

  • بەڵام ناچارکردنی ترەمپ بۆ وازهێنان لەم بابەتە ئاڵۆز دەبێت و بەو جۆرە ئاسان نابێت.

  • ئەگەر زۆرینەی کۆنگرێس بۆ دیموکراتەکان بێت ئەوا دەتوانن کۆتایى بە جەنگەکە بهێنن.

بابەتەکانی دیکە کە دیموکراتەکان هەوڵی بۆ دەدەن، دەسەڵاتی چاودێریی و لێپرسینەوە دەبێت، ئەمە وا دەکات دیموکراتەکان چەند جارێک دانیشتن ڕێکخەن بۆ گوێگرتن لە ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر ئەو بڕیارانەوەی داویانە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا؛ چارەنووسی پلانەکانی ترەمپ یەکلایی دەکاتەوە

یەسنا ئومێد

Sun Nov 01 2026

Loading related news...