دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان هەڵمەتى نەهێشتنى مەترسییەکانى ماددەى هۆشبەرى لە گەرمیان ڕاگەیاند
دەزگاى ئاسایش نەیهێشتووە هەرێمى کوردستان ببێتە شوێنى گواستنەوەى ماددەى هۆشبەر
کارزان شێرکۆ: لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەر لە ڕەگەزى مێ هەیە
کارزان شێرکۆ، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەزگاکەیان هەڵمەتى نەهێشتنى مەترسییەکانى ماددەى هۆشبەر، هزرى تووندڕەوى و بەهێزکردنى کولتوورى پێکەوەژیانى لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان ڕاگەیاند.
ڕاگیراوانى ماددەى هۆشبەر بەراورد بەساڵى ڕابردوو کەمیکردووە،.
بەڵام لەسەر بابەتى تیرۆر ئامارەکە زیادیکرووە.
بەگوێرەى ئامارەکە ساڵى 2025، 248 ڕاگیراوى تیرۆر تۆمارکراوە، بەڵام تەنیا لە 10 مانگى ئەمساڵدا 260 ڕاگیراوى تیرۆر هەبووە.
زۆر بەکەمى بازرگانى ڕەگەزى مێى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان هەیە.
بەڵام بەکارهێنەرى مێ لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان هەیە.
لەبارەى ڕێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى ماددەى هۆشبەر لە ناوچە سنوورییەکان، گوتەبێژی دەزگای ئاسایش گوتى "بەگوێرەى پلانێکى تۆکمەى دەزگاى ئاسایش توانیویانە ببنە پارێزەرى وڵاتانى دراوسێ و ڕێگەنەدەن هەرێمى کوردستان ببێتە شوێنى گواستنەوەى ماددەى هۆشبەر".
جەلال شێخ ناجی لە کۆڕبەندى مەنامە: نەمانهێشتووە خاكەكەمان دژی هیچ لایەنێك بەكاربهێنرێت