
دەوالیی گون یەکێکە لە گرفتە تەندروستییەکانی پیاوان و چەندین کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی پیاوان دروست دەکات، د.ڕەنج بیلال، پزیشکی پسپۆڕی لاوازی و نەزۆکی پیاوان، ڕێنوێنی پیاوان دەکات سەبارەت بە هۆکار و چارەسەرەکانی دەوالیی گون.
دەوالیی گون بریتییە لە فراوانبوون و گەورەبوونی موولولەکانی خوێن لە ناو تورەگەی گون یان دەوروبەری گون و زۆرجار لەلای چەپی گون دەردەکەوێت.
بەڵێ، دەوالی گون دەبێتەهۆی زیادبوونی پلەی گەرمیی گونەکان و کاریگەریی لەسەر ئەم فرمانانەی تۆوی پیاوان دروست دەکات، لەوانە:
پزیشکەکە دەڵێت ''ئەگەر پیاوەکە ئازاری لە گونیدا هەیە یان کێشەی نەزۆکی هەیە، باشتر وایە بەزووترین کات سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکات بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکەی''، لەم کاتانەدا دەوالیی گون پێویستە چارەسەر بکرێت:
چارەسەری دەوالیی گون بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بە ڕێگای مایکرۆسکۆب ئەنجام دەدرێت
