یەکێک لەو گرفتە باو و گەورانەی تاوەکو ئێستا چارەسەرنەکراوە، زیادبوونی ژمارەی سەگی بێلانەیە لە کۆڵانەکاندا، ئەمەش وایکردووە منداڵان بەهۆی بێتوانایی لە بەرەنگاربوونەوەدا، مەترسییەکی زیاتریان لەسەر بێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا، د.هونەر عوسمان کەریم، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، چەند رێگەیەکی بۆ چارەسەرکردنی برینی گازی سەگ لە منداڵاندا خستووەتەڕوو.
گرنگە لە دوای ئەوەی منداڵێک سەگ دەیگەزێت، شوێنی برینەکە بە خێرایی بزانرێت، پاشان پێویستە هەریەکێک لە پزیشکی پسپۆڕی شکاوی، رێڕەوی هەناسە، چاو و لەدەستدانی شانەی جەستە منداڵەکە ببینن و هەڵسانگاندن بۆ کوتانی منداڵەکە و کوتانی هاریی سەگەکە بکرێت.
- ئەگەر سەگەکە نەکوترابوو، ئەوا پێویستە ڤاکسین بدرێت بە منداڵەکە
- پێویستە رەچاوی تیشکی ئێسک بکرێت
- هەندێجار پێویست بە پشکنینی سی تی سکان دەکات
- زۆرینەی ئەو چارەخوازانەی چاودێریی پزیشکی وەردەگرن، خولێکی دژەزیندەییەکان بۆ دایکوباوکیان دادەنرێت ئەمەش بۆ وەرگرتنی زانیارییە سەبارەت بەو دەرمانانە
- باوترین دژەزیندەیی کە دەنوسرێت بریتییەلە ئەمۆکسیسیلین-کلاڤولانات (بۆ ماوەی حەوت رۆژ)
- ئەگەر نەخۆشەکە هەستەوەریی بە پەنسیلین هەبوو، وەکو جێگرەوەیەک ترایمیتۆپریم-سولفامیتۆکسازۆڵ لەگەڵ کلیندامایسین بەکاردەهێنرێن
- رەنگە راوێژ بە پسپۆڕێکی جوانکاریش بکرێت بۆ مەبەستی چاکبوونەوەی جێبرینەکە بەتایبەتی ئەو برینانەی کە لە رووی جوانکارییەوە لە ناوچە هەستیارەکانن وەکو چاو، لووت، لێو و گوێ
- ئەو چارەخوازانەی شوێنە گرنگەکانی جەستەیان بریندار بووە، وەکو دەمارەکان، خوێنبەرەکان یان ئێسک، پێویستە لیژنەی تایبەت بیانبینێت
- هەندێک لە پزیشکان پێیان وایە داخستنی شوێنی پێوەدانی سەگ دەبێتەهۆی هەوکردن، بەڵام تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە، کە مەترسیی هەوکردنی برینە داخراوەکان نەبووە(ئەو برینانەی بۆ مەبەستی چاکبوونەوە بە داخراوی بەجێهێڵراون)، پێشنیاز دەکرێت تەقەڵی تواوە بۆ منداڵان بەکاربهێنرێت بۆئەوەی ئازارەکانیان کەمببێتەوە. هەندێک لە برینەکان ئەوەندە توندن، لەوانەیە پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبێت لە ژێر بێهۆشکاریی گشتیدا
- هەندێجار لەوانەیە چارەخوازەکە پێویستی بە نەشتەرگەریی جوانکاری هەبێت بۆ مەبەستی چاندنەوە، چاککردنەوەی وردە خوێنبەرەکان، دوورینەوەی پێست یان پەنجە
- گرنگە تاوەکو ئەو کاتەی دیاریدەکرێت کە چارەخوازەکە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە یان نا، هیچ خۆراکێک نەخوات
- پێویستە دایکوباوک بە بەردەوامی گرنگی بە مەڵهەمی دژەزیندەیی، گۆڕینی بەردەوامی پۆشینی برین و پاکڕاگرتنی برینەکە بدەن
- دەکرێت پاش دوو هەفتە لە برینداربوون، چاودێریی پەڵەی جێبرینەکە بکرێت، واتە مەساجبکرێت و بەرهەمەکانی سیلیکۆن جێڵ و دژەخۆری بۆ بەکاربهێنرێت
- گرنگە خێزانی چارەخوازەکە ئارامبگرن و بە بەردەوامی گرنگی بە منداڵەکەیان بدەن تاوەکو برینەکانی بەباشی ساڕێژدەبنەوە.